نوێنەری حکومەتی هەڕیمی کوردستان له‌لایه سه‌رۆکی اساقفه‌ی کانته‌بیری پێشوازی لێ‌کرا.
هەواڵ : 4/26/2023
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سه‌ردانی کۆشکی لامبسی
کرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی اساقفه‌ی کانته‌بیری، به‌ڕێز مطران جه‌ستن وێڵبی به‌گه‌رمی
پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیداره‌که‌دا، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم وێڕای پێشکه‌شکردنی
سوپاسگوزاری به‌رامبه‌ر پێشوازی گه‌رمیان، کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی
کوردستان و ئازادی بیروڕای ئاینی و به‌هاکانی پێکه‌وه‌ژیانی ئاینه جیاکان باسکرد.
هاوکات به‌تایبه‌تی تیشکی خسته سه‌ر دۆخی کریستیانه‌کان و پێکهاته‌کانی تریش له‌دوای
شه‌ڕی داعش و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه کریستیان نشینه‌کان که به‌ده‌ستی
داعش وێران کرابوون.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرینگی ئاشته‌وایی و
کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزکردنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کگرتووی
کرا.
مطران جه‌ستن وێڵبی پێزانینی بۆ دڵفراوانی هه‌رێمی
کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌بوو که به‌به‌رده‌وامی له‌خه‌می پێکهاته‌کان
به‌گشتی و کریستیانه‌كان به‌تایبه‌تی بوون و ڕۆڵیان هه‌بووه له ئازادکرنی عێراق
له تیرۆرستانی دژی مرۆڤایه‌تی.
له کۆتایی دیداره‌که‌دا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند
په‌رتووکێکی تایبه‌تی به مێژووی گه‌لی کوردستان و پێکه‌وه‌ژیان و ئازادی ئاینه‌کان
پێشکه‌ش به سه‌رۆکی اساقفه‌ی کانته‌بیری کرد. له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێزیان په‌رتووکێکی
له‌سه‌ر گرینگی ئاشته‌وایی که له نوسینی مطران جه‌ستن خۆیه‌تی پێشکه‌شی نوێنه‌ری
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد.