نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شارەداری وێستمینستەر دەکات
هەواڵ : 3/16/2023
کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازیکرد لە لۆرد مایەر حەمزە
تائوزاڵ شارەداری ناوچەی وێستمینیستەر.
نوێنەری حکومەتی هەرێم پوختێکی دەربارەی
دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێشکەش کرد و باسی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان
کرد لە هەموو بوارەکانەوە. هاوکات جەختی لەسەر گرینگی بەردەوامی هەماهەنگیەکی باش
کردەوە لەگەڵ دام و دەزگا فەرمیەکانی بەریتانیا، لە نێویشیاندا ئەنجومەنی شارەوانی
وێستمینستەر و جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کردەوە.
شارەداری وێستمینیستەر لۆرد حەمزە تائوزاڵ
خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی نوێنەرایەتی دەربڕی و پوختێکی دەربارەی سیستەمی
بەڕێوەچوونی حکومەتی خۆجێیی وێستمینستەر پێشكەشکرد. هاوکات ئامادەباشی خۆی و
ئەنجومەنی شارەوانیەکەی دووپات کردەوە بۆ هەر جۆرە هاریکاری و هەماهەنگیەك
بەمەبەستی برەودان بە کاروبارەکانی ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە هەرێمی کوردستان.

لەندەن
١٦ی ئازاری ٢٠٢٣