نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ڕۆژی جیهانی خانمان بەرز ڕادەگرێت
هەواڵ : 3/9/2023
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خانمان، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا و خاتوو ڤیان سابیری هاوسه‌ری، پێشوازیان له ژماره‌یه‌ک خانمی
کاراو و چالاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کرد له بواره‌کانی که‌لتووری و ڕۆشنبیری و ئەکادیمی،
هه‌روه‌ها نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و چالاکوانەکان و خاوەن کارەکان.
له بۆنه‌که‌دا نوێنەری حوکمەتی هەرێم پیرۆزبایی گه‌رمی له خانمانی جیهان و هه‌رێمی
کوردستان و خانمانی ئامادەبوو کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ ڕۆڵی دیاریان و
دەسکەوتەکانیان ووتی: " دیاری کردنی ڕۆژێکی تایبه‌ت بۆ ژنان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، چه‌ند ڕه‌هه‌ندێکی مێژووی هه‌یه و دانپیادانان و پێزانینه بۆ خه‌باتی
ئافره‌تان بۆ مافه‌کانیان، هاوکات به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌یه که به‌ده‌ستیان
هێناوه له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری که‌لتووری و سیاسی، بۆیه شانازی ده‌که‌ین که‌له‌م ڕۆژه‌دا پێکه‌وه ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که
به‌ده‌ست هاتوون به‌رز ڕابگرین."
نوێنه‌ری حکومه‌ت لە درێژەی قسەکانی دا ووتی " پێگه‌ی ژنان و کچان له
مێژووی گه‌لی کورد و شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان پرشنگدار و دیاره، له خه‌باتی
مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌باتی شار و شاخ، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می حوکمڕانیشدا
به به‌رده‌وامی کاریگه‌ری و ڕۆڵی دیاریان هه‌بووه وه حکومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی
ژنان پێکه‌وه به به‌رده‌وامی کار لەسەر گەشەدان بە پێگە و ڕۆڵیان ده‌که‌ن، وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
ئاسته‌نگییه‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی زیاتریان، هاوکات هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وام هه‌یه
بۆ ڕێگەگرتن لە توند و تیژی به‌رامبه‌ر ژنان و کچان"
لە کۆتایی قسەکانی دا، نوێنەری حکومەتی هەرێم ووتی "دەتوانین کاری
زیاتر بکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەك بنیاد بنێین کە تیایدا خانمان ده‌رفه‌تیان هه‌بێت
ڕۆڵی خۆیان ببینن، پێگه‌ی خۆیان زیاتر به‌هێز بکه‌ن و کۆمەڵگایەك دروست بکەین دوور
بێت لە توند و تیژی دژ بە ئافرەتان و کچان."
له بۆنه‌که‌دا گفتووگۆ و پیشنیاری به‌سوود خرایه ڕوو له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان
به ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌کان و بینینی ڕۆڵی زیاتر له‌لایه‌ن خانمان
له گشت بواره‌کاندا.