نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە ژمارەیەك لە خوێندکاران و قوتابیانی Chevening دەکات
هەواڵ : 12/19/2022
کاروان جمال تاهیر
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا له نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێشوازی
لە ژمارەیەك لە قوتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ تەواوکردنی
خوێندنی باڵا لە چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی سکۆله‌رشپی Chevening کە لەلایەن
حکومەتی بەریتانیاوە دابینکراوه لەبه‌ریتانیان.
سەرەتا نوێنەری حکومەتی
هەرێم به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی له خوێندکارەکان کرد‌و پیرۆزبایی لێکردن کە توانیان
لە پڕۆسەی تایبەت بە وەرگرتن لەو پڕۆگرامە گرینگە سەرکەوتن بەدەست بێنن و له‌بواره
جیاجیاکاندا خوێندنی باڵا ده‌ستپێبکه‌ن.
هاوکات جەختی لەسەر
گرینگی پڕۆگرامەکە و ئاستی به‌رزی کێبڕکێکه‌ی کرده‌وه و سەرسامی خۆی بە تواناکانی خوێندکارە بەشداربووەکانی هه‌رێمی
کوردستان نیشاندا که هه‌مویان خانمن، ووتیشی مایەی شانازیە کەوا جیلی ئێستای
کوردستان بە کچ و کوڕەوە بەو توانا زانستیە بەرزە ببینین کە له‌پرۆگرامه پڕبایه‌خه
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن وه‌ک کورد، هاوکات له‌ڕێگه‌یشیه‌وه ئاستی
زانستی و ئه‌کادیمی و داهێنانیان به دنیا ده‌ناسێنن.
لەلای خۆیانەوە قوتابیان
و خوێندکارانی بەشداربوو لە خولی ئەو جارەی پڕۆگرامی (چیڤینینگ) سوپاسی ئەو
پێشوازی و پشتیوانییه‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمیان کرد و هاوکات تیشکیان خسته
سه‌ر بوارەکانی خوێندنی خۆیان، وە دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی بە وەرگرتنیان لە پڕۆگرامی
چیڤنینگ، ووتیان کەوا ئامانجی ئەوان پەرەدانە بە توانا و بەهرەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن
باش گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ریه‌که‌و له‌بواره‌که‌ی خۆیدا گۆڕانکاری کاریگه‌ریی
دروستبکه‌ن و خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەیان بکەن.
لەندەن
١٩/١٢/٢٠٢٢