نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سهردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد
هەواڵ : 8/25/2022
لە درێژەی
سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا چاوی کەوت بە بەڕێز نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر دوایین گۆڕانکاری
و پەرەسەندنەکانی عێراق و ئاستی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا،
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوندیەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە لهسهر
ئاستهکانی سیاسی و ئابووری و کهلتووری.