ئەکادیمیای بەرگری بەریتانیا بۆنەیەك بۆ قوتابیانی خولی پێشکەوتوویی فەرماندەیی و ئەرکان ساز دەکات
هەواڵ : 11/29/2025
شریڤینهام، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. بە بەشداری
شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا کە پێکهاتبوو لە خەسرۆ ئاژگەیی
بەرپرسی پەیوەندیەکان و پەرەپێدان و هاورێ واحید بەرپرسی بەشی بازرگانی و
وەبەرهێنان و نوێنەرانی پاشکۆی سەربازی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و نێردە دیبلۆماسیە
جیهانیەکان، بۆنەی ساڵانەی تایبەت بە ڕۆژی نیشتیمانی و که‌لتووری ئەفسەرانی وڵاتانی
بەشداربووی خولی پێشکەوتووی فەرماندەیی و ئەرکانی ژمارە ٢٩ی ئەکادیمیاکە
بەڕێوەچوو.
ئەو بۆنەیە لە حەفتاکانای سەدەی رابردوودا و ساڵانە لەو
کاتەدا سازدەکرێت بۆ ئەوەی قوتابیان لەگەڵ خانەوادەکانیان جل و بەرگی نەتەوەیی
خۆیان بپۆشن و کەلتوور و فه‌رهه‌نگی ووڵاتەکانیان بناسێنن کە بە هەلێکی باش
لەلایەن ئەکادیمیاکەوە وەسف دەکرێت بەمەبەستی دروستکردنی هاوبەشیەتی و دۆستایەتی
لە نێوان ووڵاتانی بەشداربوو.
شایانی باسە لە خولەکەدا ٩٨ ئەفسەر لە ٤٧ وڵاتی جیای
جیهاندا بەشدارن و لە دوای تەواوبوونی خولەکەیان پۆستی باڵا لە دامەزراوە
سەربازیەکانی ووڵاتەکانیان وەردەگرن، لە نێویشیاندا (رائید هەوراز دلاوەر اسماعیل)
کە بە نوێنەرایەتی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارە و بە جل و بەرگی کوردی و هەڵکردنی
ئاڵای کوردستان نوێنه‌رایه‌تی کەلتوور و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان بوو که
سەرنجی ئامادەبوانی بۆنەکەی راکێشا.
ساڵانه له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌فسه‌ر ده‌نێرن بۆ به‌شداری خوله‌که و ئه‌مساڵ
دوو ئه‌فسه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌شدارن و لە ساڵی ٢٠٢٦ خولەکەیان تەواو ده‌که‌ن.
(رائید هەوراز دلاوەر اسماعیل) دەڵێت بەشداریکردن لەو
خولە هەلێکی باش بوو بۆ برەودان بە توانا فەرماندەییەکانی، هاوکات بۆ ئەوەی
دۆستایەتیەکی باش لەگەڵ زۆربەی ئەفسەرانی وڵاتانی بەشداربوو دروست بکات و ئاشنایی
زیاتریان لا دروست بکات دەربارەی کوردستان و دۆزە رەواکەی، وە ڕۆڵی هێزەکانی
پێشمەرگەی کوردستانیان لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەیان بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه.
ئەکادیمیای سەربازی بەریتانیا، شریڤینهام
٢٩ی تشڕینی دووەمی ٢٠٢٥