نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی NCUK دەکات
هەواڵ : 11/26/2025
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە ستیوارت سمیس
بەرێوەبەری گشتی دامهزراوهی پەروەردەیی و ئهکادیمی NCUK و خاتوو ئومەیمە حاتەم بەرێوەبەری گشتی دارایی دامهزراوهکه.
سەرەتا شاندی ناوبراو پوختەیەکیان دەربارەی سروشتی کاری دامهزراوهکهیان
پێشکەشکرد و ئاماژەیاندا بە دوایین رێکەوتنیان لەگەڵ سەنتەری دیراساتی نێودەولەتی
زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان زانکۆکانی
هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد.
ئامانجی ئەو رێکەوتنە دامهزراندنی گهیاندنی پرۆگرامێکی
ئامادهكارییه بۆ قوتابیانی کوردستان که ئارهزووی خوێندنی زانکۆ دهکهن له
زانکۆکانی بەریتانیا، هاوکات کۆرسی ئامادهکاری بۆ ئهوانهی که خواستی خوێندنی
باڵای ماجیستێریان ههیه له زانکۆکانی بهریتانیا.
شاندی ناوبراو داوای هەماهەنگی فراوانتریان کرد لەگەڵ
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی سەرخستنی ئەو رێکەوتنە کە
رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لەگەڵ زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان.
لەلای خۆیەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە و رێکەوتنی دامهزراوهكه لەگەڵ زانکۆی
سلێمانی دەربڕی و ئاماژەی بە پێشکەوتنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵادا لە هەرێمی
کوردستان کە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی قوتابیان و خواستی بەردەوامیان بۆ
تەواوکردنی خوێندنی باڵا، بە تایبەتیش لە زانکۆکانی بەریتانیا، لەو سۆنگۆیەشەوە
ئامادەیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی بۆ هەر جۆرە هاریکاری و هەماهەنگیەك دووپات
کردەوە. هاوکات داوای لە دامازراوهكه کرد کارهکانیان لە کوردستان فراوانتر بکەن
بەمەبەستی گەیشتن بە رێکەوتنی هاوشێوە لەگەڵ زانکۆکانی تری کوردستان و لهوێشهوه
وهك دهروازهیهک بۆ ناوچهکانی تری عێراق بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر پێشکەش بە
قوتابیان بهگشتی بکرێت و رێگەیان بۆ خۆش بکرێت بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە
وڵاتی بەریتانیا.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی مەنهەجی خوێندن و
پرۆسەی تاقیکردنەوەی دامهزراوهکه کرا، وە هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی
بەردەوام کردەوە بۆ سەرخستنی ئەو دەستپێشخەرییە.
نووسینەگی نوێنەرایەتی
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥