نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو هاژە حەسەن دەکات

Alternate Text هەواڵ : 10/24/2025

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە نووسینگەی نوێنەرایەتی پێشوازیکرد لە داهێنەر خاتوو هاژە حەسەن.

نوێنەری حکومەتی هەرێم پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی ناوبراو کرد کە توانیویەتی داهێنانێکی تازە و پێشکەوتووی جیهانی له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی په‌یینی ئۆرگانی له‌ پاشماوه‌ی گێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌کان بکات و لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا خەڵاتی تایبەت بەم داهێنانەی پێببەخشرێت.

خاتوو هاژە حەسەن خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی نوێنەرایەتی نیشاندا و پوختەیەکی دەربارەی داهێنانەکەی پێشکەشکرد کە بۆ یەکەمین جارە لە رێگای ئەو داهێنانەوە دەتوانرێت پەیینی ئۆرگانی بە سوود وەرگرتن لە پاشماوەکانی ئاژەڵ بەرهەم بهێندرێت و لە ووڵاتی بەریتانیا وەك داهێنانێی تازە لەلایەن خانمە کوردێك تۆمار بکرێت. هاوکات سوپاسی پشتگیری و پاڵپشتی رێکخراوی (سید) ی کرد لە کوردستان کە ئەرکی سپۆنسۆرکردنی ئەو داهێنانە لە ئەستۆدا گرت.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دەسکەوتە دەربڕی و دەستخۆشی لە خاتوو هاژە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست. هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو داهێنانە سوودی بەرچاوی دەبێت بۆ بەردەوامی و گەشەسەندنی بوارەکانی کشتوکاڵ و کێڵگه‌کان و هاوکارێکی کاریگه‌ریش دەبێت بۆ پاراستنی ژینگه‌. هەروەها لە رووی بازرگانی و هەمەچەشنکردنی ئابوری هەرێمیش سوودی باشی دەبێت و رێگەخۆشکەر دەبێت بە گەشەپێدانی کارگەکانی ئەو بوارە و بە پیشەسازیکردنی بەرووبوومەکانی. نوێنەری حکومەتی هەرێم هاوکات دەستخۆشی لە رێکخراوی (سید) کرد کە رۆڵی سپۆنسۆرکردنی ئەو داهێنانەی بینیوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی تواناکانی خانمان.


نووسینەگی نوێنەرایەتی، لەندەن
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥