نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی سه‌د ساڵه‌ی مارگرێت تاتچه‌ر دەکات.
هەواڵ : 10/13/2025
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداری
لە ئێوارەخوانێکی تایبەت بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری
بەریتانیا خانم مارگرێت تاتچەر ده‌کات.
لە
ئێوارەخوانەکەدا کە لەلایەن (ناوەندی مارگرێت تاتچەر) رێکخرابوو، ژمارەیەکی
بەرچاوی سیاسەتوانان و کەسایەتیە ناودارەکانی پارتی پارێزگاران و بەرپرسان و پەرلەمانتار
و لۆردەکانی ئەو پارتە و دیبلۆماتکارانی جیهانی وکوڕە گەورەکەی خانم تاتچەر (سێر
مارك تاتچەر) بەشداربوون.
لە بۆنه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک وتار پێشکه‌شکران، له‌وانه
سێر مارک، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتر بۆرس جۆنسن و سێر کۆنۆر بۆرنس و ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگ
و نوسه‌ر خاتوو جۆن کۆڵن، که تێیدا ڕۆڵی
خانم تاتچه‌ر کە ناوسراو بوو بە (خانمه ئاسنینه‌که) و دیدگا و دنیابینی درێژخایه‌ن
و گٶڕانکارییه‌کان و شۆڕشی چاکسازی که ئه‌نجامیدان و هه‌روه‌ها کاریزمایی له په‌یوه‌ندییه
جیهانییه‌كانی و ڕۆڵی له داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی جیهانی خسته ڕوو.
هاوکات تیشكیشیان خستە سەر رۆڵی خانم تاتچەر لە
بەهێزکردنی نەوەکانی داهاتوو و رێگەخۆشکردن لەبەردەمیان بۆ داهێنانی زیاتر بە جه‌خت
خستنە سەر پەروەردەکردن و ئامادەکردنی سەرکردەکانی داهاتووی بەریتانیا.
لە
پەراوێزی بۆنەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاوی
سەرکردەکانی ئێستا و پێشووی پارتی پارێزگاران، پەرلەمانتار و لۆرد و
دیبلۆماتکارانی جیهانی و مێوانانی بۆنەکە کرد ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان و عیراق
و ناوچەکە و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە پرسه هه‌رێمییه‌کان و ئەمن و ئاسایشی ناوچه‌که.
گیڵدهۆڵ، لەندەن
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥