نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رێکخراوی ژیار دەکات.

Alternate Text هەواڵ : 10/15/2025

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازیکرد لە پرۆفیسۆر د. خالد محمد سەرۆکی رێکخراوی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی و جەبار دوکانی سەرۆکی لقی رێکخراوەکە لە بەریتانیا.

سەرۆکی رێکخراوەکە پوخته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی کارو ئامانجەکانی ڕێکخراوه‌که‌یان پێشکەشکرد و تیشكی خستە سەر گرینگی هەماهەنگی رێکخراوەکەیان لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و ئاماژەی بە رۆڵی گرینگی رێکخراوە کوردیەکان لە بەریتانیادا لە خزمەتکردنی کەلتور و ناسنامەی کوردستان و بەرژەوەندیەکانی دیاسپۆرای کوردستان لە بەریتانیا. هاوکات ئامادەباشی نوێنەرایەتی دووپات کردەوە لەگەڵ رێکخراوی ژیار و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی تری کۆمەڵگای کوردی لە بەریتانیا بەمەبەستی گەیاندنی نەهامەتیەکانی گەلی کوردستان و ناساندنیان بە کۆمەڵگاکانی تری بەریتانیا، هاوکات پاراستنی کەلتوور و زمانی کوردانی دانیشتووی بەریتانیا.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتر لە داهاتوودا کرایەوە.
.
نووسینگەی نوێنەرایەتی، لەندەن
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥