نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمك) دەکات.
هەواڵ : 10/23/2025
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازیکرد
لە پ.ی.د. شوان ئادەم ئەیڤەس سەرۆکی
ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمك) و خاتوو شه‌وبۆ محمد به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕێکخراوی په‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندن (کانگا).
لە دیدارەکەدا سەرۆکی ڕێکخراوی (چمک) پوخته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی کار‌و چالاکییه‌کانی
ڕێکخراوه‌که‌یان و هاوکات پلان و پڕۆژەکانی ئاینده‌یان خسته‌ڕوو، له‌وانه‌ش
ڕێکخستنی سێهەمین کۆڕبەندی نیشتیمانیی چمک تایبه‌ت به ڕیفۆرمی میدیایی.
هه‌ردوولا گفتوگۆ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد ده‌ربارەی پرۆژه‌ی رێکخراوەکە بۆ
ڕێکخستنی سێهەمین کۆڕبەندی نیشتیمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی لە شاری لەندەن له
ساڵی ٢٠٢٦.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و تیشكی
خستە سەر رۆڵی گرینگ و کاریگه‌ری ڕێکخراوه ناحکومی و مه‌ده‌نییه‌کان له به‌شدارییان
له کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه و پرۆسه‌ی دیموکراسی و دامه‌زراندنی میدیای به‌هێز و
کاریگه‌ر. هاوکات جەختی لەسەر تێڕوانین و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ڕیفۆرمی
میدیایی وڵاتی به‌ریتانیا کردەوە و ئامادەباشی نوێنەرایەتی بۆ هوکاری و هه‌ماهه‌نگی
له سەرخستنی کۆڕبەندەکە دووپات کردەوە.
.
نووسینگەی نوێنەرایەتی، لەندەن
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥