نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد دەکات
هەواڵ : 10/20/2025
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە
نووسینگەی نوێنەرایەتی پێشوازیکرد لە شاندێکی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد بە
سەرۆکایەتی گۆڤا احمد سەرۆکی رێکخراوەکە.
لە دیدارەکەدا شاندی
رێکخراوەکە پوختەیەکیان لەسەر کار و چالاکی رێکخراوەکەیان پێشكەش کرد و تیشكیان
خستە سەر بەرنامە و پرۆژەکانیان لە داهاتوودا، هاوکات سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمیان کرد بۆ هاریکاری بەردەوامیان له کار و چالاکیەکانی رێکخراوەکە و سەرجەم
کۆمەڵە و سەنتەر و رێکخراوە کوردیەکان بەمەبەستی برەودان بە کەلتور و پێگەی
کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو.
نوێنەری حکومەتی هەرێم
جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا یەکێك لە کارە سەرەکیەکانی نوێنەرایەتی بره‌ودانه
به په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیان و پشتگیری کردن لە رێکخراوە کوردیەکان، چونکە کار و
چالاکیەکانیان رۆڵی گەورە لە ناساندنی گه‌لی کوردستان و فه‌رهه‌نگ و که‌لتووره‌که‌ی
دەبینن به کۆمه‌ڵگه جیاکانی بەریتانیا، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه به‌ڵێنی بەردەوامی
هاوکاریکردنی رێکخراوە کوردیەکان و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیان لە بەریتانیا دا.
کاروان
جمال تاهیر هاوکات سوپاسی ئه‌رک و ماندووبوونی
رێکخراوی رۆشەنبیرانی کوردی کرد که په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر، که به‌ده‌ستی په‌یکه‌رسازی
به‌توانا به‌رزان شازه و به سپۆنسه‌ری کۆمپانیای شاپۆست دروستکراوه، پێشکه‌شی
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمیان کرد.
نووسینەگی نوێنەرایەتی، لەندەن
٢٠ی تشرینی یەکەمی
٢٠٢٥