نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە سه‌رۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەکان دەکات
هەواڵ : 10/19/2025
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لە پ. د ئاریانا
خالس جەواد سەرۆکی ئەنجومەن و ئه‌ندامانی بۆردی سه‌رۆکایه‌تی ئەنجومەنی باڵای
کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەکان کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی کار‌و چالاکیەکانی ئەنجومەنەکە وسروشتی کارکردنیان و
پلان و بەرنامەی داهاتوویان کرا بە تایبەتیش لە بواری هەماهەنگیکردن لەگەك
دامەزاوە هاوتاکانیان لە جیهان بە گشتی و وڵاتی بەریتانیا بە تایبەتی.
شاندی مێوان ئاماژەیان بەوەدا کە بەشێكی گرینگی
کارەکانیان بریتیە لە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە
نێودەوڵەتیەکان بەمەبەستی ئاڵ و گۆڕکردنی شارەزایی و پسپۆریەکان لەگەڵ دامەزراوە
پزیشکی و زانستیەکانیان، هاوکات دروستکردنی هاوبەشی و لێکتێگەیشتن و کاری بە
یەکەوەیی لەگە ئەو دامەزراوانە، جەختیشیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لە رێگای ئەو
پەیوەندی و هەماهەنگیانە، خواستی سوود وەرگرتنیان هەیە لە ئه‌زموونه‌کانیان و پێشکەشکردنی
خولی راهێنان و پسپۆریە نایابەکان بۆ قوتابیانی پسپۆڕیە پزیشکیە تایبەتەکانی
کوردستان.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەباشی نوێنەرایەتی
بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ک نیشاندا و جەختی لەسەر گرینگی کارەکانی
ئەنجومەنەکە و بایه‌خی بونیاتنانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوتاکانیان کردەوە. لەو
سۆنگۆیەشەوە داوای لە ئەنجومەنەکە کرد بەرنامەی و پرۆژه‌کانیان تایبه‌ت به
پێشخستنی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و پێداویستیەکانیان هاوبەشی پێبکەن لەگەڵ
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا به‌ئامانجی دروستکردنی په‌یوه‌نی له‌گه‌ڵ دامەزراوە
بەریتانییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بۆردی کوردستان
بکات .
نووسینگەی نوێنەرایەتی، لەندەن
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥