وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا لە یادەوەری ئەنفالدا گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو دەکاتەوە

Alternate Text هەواڵ : 4/14/2025

هەرێمی کوردستان، هەولێر، www.uk.gov.krd. هەیمش فاڵکۆنەر وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا لە حکومەتی بەریتانیا بە بۆنەی یادەوەری ئەنفال گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە. بفەرموون لە خوارەوە دەقی ووتەکەیان:

"لە ١٤ی نیساندا و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، کۆدەبینەوە بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی هەڵمەتی ئەنفالی دڕندانە و نامرۆڤانەی سەدام حوسێن. خۆی و بکوژە دڕندە بەعسیەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیکی لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦-١٩٨٩، کورد و پێکهاتەکانی تریان کردە ئامانج. ئەو کارە سامناکانەی کە ئەنجامیاندان زۆرن و نایەنە هەژمارکردن، لە نێویشیاندا گواستنەوەی بە زۆرەملێ و کوشتن و پەکخستنی ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار هاووڵاتی، وە وێرانکردنی بە ئەنقەست و بێباكی ٤٠٠٠ گوندی کوردی. ئەم هەڵمەتە پلان بۆ دارێژراو بوو بەمەبەستی گەیاندنی زیاترین زەرەر و ئازار بە گەلی کورد بە شێویەکی راستەوخۆ.

لە رۆژی ١٦ی ئادار، کونسوڵی گشتی شانشینی یەکگرتوو سەردانی هەڵەبجەی کرد، لەو شوێنەی کە سەدام ترسناکترین چەکی کیمیاوی بەکارهێنا دژی گەلی کوردستان و بە ناوی بەریتانیا بەشداری لەو یادەوەریە کرد. ئەمرۆ ئێمە رێز لە یادەوەری ئەو کەسانە دەگرین کە لەم قۆناخە ترسناکەی مێژوودا بوونە قوربانی. لەم رۆژەی ماتەمینیدا، هاوخەمی خۆم و حکومەتی بەریتانیا دەردەبڕم بۆ خانەوادە و کەس و کارە خۆشەویستەکانیان. شانشینی یەکگرتوو هیوای ئایندەیەکی ئارام، سەقامگیر و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی هەرێمی کوردستانی عیراق دەخوازێت."

بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆیەکە، تکایە گرتە لەسەر ئەو لینکە بکەن.

 

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا

١٤ی نیسانی ٢٠٢٥