نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئێوارە پێشوازییەك بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز ساز دەکات
هەواڵ : 3/26/2025
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. بە
بۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئێوارە
پێشوازییەکی سازکرد بە ئامادەبوونی فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی
کوردستان بۆ کاروباری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و پەرلەمانتار جۆن سلینگەر سەرۆکی
گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا، باڵێۆز و دیپلۆماتکاران
کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا و دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و دۆستانی گەلی کورد و
ڕەوەندی کوردستانی. سەرەتای ئاهەنگەکە بە ووتنەوەی سروودی نەتەوەیی
نەورۆز لەلایەن ئامادەبوان و بە بەشداری تیپی مۆسیقای بەشداربوو دەستی پێ‌کرد.
دواتر کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکیدا به‌گه‌رمی
پیرۆزبایی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە ئامادەبوان کرد و ڕایگه‌یاند که جێگه‌ی
خۆشحاڵیمانه که نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر و له شوێنه گرینگ و کاریگه‌ره‌کان
پێشوازی له نه‌ورۆز ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی دۆستایه‌تیه له‌گه‌ڵ گه‌لی
کوردستان، هاوکات سوپاسی حکومه‌تی به‌ریتانیا
و په‌رله‌مانتاران و لۆرده‌کان کرد له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیان بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان. ووتیشی نەورۆز مانای دووبارە لەدایکبوونەوەی هیوا و
ئاواتەکان و ئاشتی و ئارامی ژیانە و هیوای خواست نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە مایەی
پێشکەوتن و ئازادی بۆ گەلی کوردستان.
هه‌ر له
بۆنه‌که‌دا پەرلەمانتار جۆن سلینگەر سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە
پەرلەمانی بەریتانیا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ئاراسته‌ی ئاماده‌بوان کرد‌و به بایه‌خه‌وه
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان دواو تیشکی خسته
سه‌ر به‌هاکانی گه‌لی کوردستان له پێکه‌وه ژیان و لێبورده‌یی و به‌تایبه‌تی مامەڵەی
مرۆڤانه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ پەنابەر و ئاوارە ناوخۆییەکان لەو
کاتانەی کە گرژی و تەنگژەکان روویان لە ناوچەکە کردبوو.
دواتر فەلاح
مستەفا یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە جەژنە
پیرۆزەی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی لە ئاماده‌بوان کرد و ڕایگه‌یاند که جێگه‌ی
خۆشحاڵییه که ده‌بینین کوردستانیان و کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی پێکه‌وه ئاهه‌نگی جه‌ژنی
نه‌ورۆز ده‌گێڕن و هه‌رێمی کوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه
به‌هێزه‌کانی له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌کگرتوو، وە سوپاسی هاوکاری و پاڵپشتیە به‌رده‌وامه‌کانی
حکومەتی بەریتانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان.
هه‌ر له‌بۆنه‌كه‌دا
به ئاماده‌بوونی تیمێکی هونه‌ری و ژه‌نیار له‌گه‌ڵ ده‌هۆڵ و زوڕنای تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی
کوردی ڕوحی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ورۆزیان له بۆنه پێشوازییه‌که‌دا به‌رجه‌سته‌کرد و
ئاماده‌بوانیان شادمان کرد.
لەندەن
٢٦ی ئاداری ٢٠٢٥.