نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری حکومەتی سێبەر ی سکۆتلەندا بۆ کاروباری ووزە کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 2/5/2025
شانشینی یەکگرتوو، پەرلەمانی سکۆتلەندا، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە تەلاری پەرلەمانی سکۆتلەندا لەگەڵ لۆرد ئۆفۆرد وەزیری حکومەتی
سێبەر ی سکۆتلەندا بۆ کاروباری ووزە لە پارتی پارێزگارانی یەکێتیخواز کۆبۆووە.
لە دیدارەکەدا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر دۆخی هەنووکەیی
هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها پرسه هه‌رێمایه‌تی و به‌ره‌وه‌پێشه‌وه‌چونه‌کان و
کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که پێشکەشکرد.
هه‌رله دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر سێکتەری نەوت و گازی هەرێمی
کوردستان و پوژاندنه‌وه‌ی وه‌ک سەرچاوەی داهات بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌شداری پێشخستنی
ئابووری عێراقی فیدڕاڵ به‌گشتی، هاوکات ئاسته‌نگییه‌کان و کێشەکانی هەرێمی
کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عیراق لەو بوارەدا و به‌تایبه‌تی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی
هه‌نارده‌ی نه‌وت باس‌کراو، هەوڵەکان بۆ یەکلایی کردنەوەیان تیشکی خرایه سه‌ر. لەو
سۆنگۆیەشەوە داوای رۆڵی زیاتری کۆمپانیا سکۆتلەندیەکانی بواری نەوت و گاز کرد بۆ
ئەوەی رۆڵی زیاتر لە هەرێمی کوردستان ببینن.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم باسی فره‌سه‌رچاوه‌یی داهاتی کرد و
پێشه‌نگییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی باس کرد له کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتووگوزار.
لۆرد ئۆفۆرد خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە
ئەوان بڕوایان بەوە هەیە کەوا لەگەڵ پابه‌ندبونیان به جێبەجێکردنی رێنماییەکانی
تایبەت بە پاراستنی ژینگە کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر سێکتەری وزه‌ی شانشینی
یەکگرتوو کە سەرچاوەکانی دەکەونە کەنارەکانی سکۆتلەندا، هاوکات درک بە گرینگی ئەو
سێکتەرە دەکەن و بروایان بەوە هەیە کە کاریگەرییان لەسەر پێشکەوتن و پیشەسازی
جیهان بەردەوام دەبێت، لەو سۆنگۆیەشەوە جەختی لەسەر هەماهەنگی زیاتر کردەوە بۆ
ئەوەی سکۆتلەندا و هەرێمی کوردستان سوود لە شارەزاییەکانی یەکتر لە بواری نەوت و
گاز وەربگرن و ئامادەباشی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگی و هاریکارییەك دووپات کردەوە.
پەرلەمانی سکۆتلەندا
٥ شوباتی ٢٠٢٥