نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ نێیڵ بیبی وەزیری حکومەتی سێبەر بۆ کاروباری دەرەوە و کەلتوری سکۆتلەندا کۆبۆوە

Alternate Text هەواڵ : 2/5/2025

شانشینی یەکگرتوو، پەرلەمانی سکۆتلەندا، www.uk.gov.krd. لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی سکۆتلەندا، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دیدارێکی لەگەڵ نێیڵ بیبی وەزیری حکومەتی سێبەر بۆ کاروباری دەرەوە و کەلتوری سکۆتلەندا لە پارتی کاری یەکێتیخوازی ئەنجامدا.
کاروان جمال تاهیر وێڕای سوپاس بۆ رێکخستنی دیدارەکە، هاوکات تیشكی خستە سەر دوایین پێشهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و پێگەی دەستوری هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێشکەوتنەکانی بواری ئابوری لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە دیدارەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم ئامانجی سەردانەکەی بۆ کاربەدەستەکەی سکۆتلەندا روونکردەوە کە هەوڵدانە بەمەبەستی بنیادنانی پەیوەندیەکی بەهێزتر لە نێوان هەردوولادا لە بوار و سێکتەرە جیاوازەکاندا، لەوانەش گواستنەوەی شارەزایی پەرلەمانی، هاندانی کۆمپانیا سکۆتلەندیەکان بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن و سوود ژینگه‌ و ده‌رفه‌ته‌کانی وەبەرهێنەران وەربگرن له‌ هەرێمی کوردستان ، هاوکات برەو بە پەیوەندیە کەلتوری و پەروەردەییەکانی نێوان هەردوولادا. هەر لە دیدارەکەدا داوای لە وەزیری حکومەتی سێبەر بۆ کاروباری دەرەوە و کەلتور کرد هاریکار بن بۆ ئەوەی گرووپێکی پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی سکۆتلەندا پێکبهێنن بۆ ئەوەی ببێتە هاندەر بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو هەرێمی کوردستان و سکۆتلەندا.


نێیڵ بیبی وەزیری حکومەتی سێبەر بۆ کاروباری دەرەوە و کەلتوری سکۆتلەندا خۆشحاڵی خۆی و پارتەکەی و پەرلەمانتارەکانیان دووپات کردەوە بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشێنی یەکگرتوو بۆ ئەوەی بەیەکەوە کار لەسەر برەودان بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو هەرێم بدەن.  ووتیشی پارتەکەیان بروای بە بنیادنانی پەیوەندی راستەوخۆ هەیە لەگەڵ لایەنە جیهانیەکان، بە تایبەتیش لە بواری ئابوری و بازرگانی بۆ ئەوەی گەشە بە ئابوری هەردوولا بدەن. لەو سۆنگۆیەسەوە تەئکیدی لەسەر دیداری بەردەوام کردەوە بۆ ئەوەی ئەولەویاتەکانی ئەو پەیوەندیە دەستنیشان بکەن.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی بەردەوام لە داهاتوودا کردەوە.

پەرلەمانی سکۆتلەندا
٥ شوباتی ٢٠٢٥