ئاگادارییەك سەبارەت بە پرۆسەی بایۆمەتری و UPNی مووچەخۆرانی هەرێمی دانیشتووی دەرەوەی ووڵات
هەواڵ : 11/25/2024
ئاماژە
بە ڕاگەیەندراوى وەزارەتى دارایى و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتى گشتى ژمێرکارى
سەبارەت بە ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمەترى و (UPN) بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کە بە هەر هۆکارێك لە دەرەوەی وڵاتن و (بایۆمەترى و یوپى
ئێن یان نیە) و تا ئێستا خۆیان لە سیستەمى بایۆمەترى مووچە تۆمار نەکردووە، سەرەتا سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیران هەوڵی
زۆریدا بۆ ئەوەی ئاسانکارى بکات سەبارەت بە ئەنجامدانى پرۆسەکە بە ئۆنڵاین، بە
تایبەت لە نوێنەرایەتیەکانى حکومەت لە دەرەوە، بەڵام بە داخەوە بۆ چەندین
هۆکار پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبوو. بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین کە پێویستە مووچەخۆران
تا رێکەوتی ١٠/١٢/٢٠٢٤ بگەرێنەوە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی
بایۆمەتری و UPN، بە پێچەوانەوە
لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە مووچەکانیان رادەگیردرێت و خۆیان
بەرپرسیارییەتی ئەو بابەتە لە ئەستۆ دەگرن.
لەگەڵ ڕێزماندا
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا
٢٥ی تشڕینی دووەمی ٢٠٢٤