شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە بۆنەی ساڵانەی بازاری گەشتی جیهانی لە پێشانگای ئێکسێڵ دەکات
هەواڵ : 11/5/2024
شانشینی
یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. بە یاوەری کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، شاندێکی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە
سەرۆکایەتی د. محەممەد شەهاب، سەرپەرشتیاری
یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان و ئەندامیەتی نوێنەرانی ژوورەکانی
بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەشداریانکرد لە پێشانگای ساڵانەی بازاری گەشتوگوزاری جیهانی لە پێشانگای ئێکسێڵ
لە شاری لەندەن.
لەو بۆنە
نێودەوڵەتیەدا ژمارەیەکی زۆری ووڵاتانی جیهان ستاندی تایبەتی خۆیان هەیە و کاری
بەبازارکردن و ناساندنی سێکتەری گەشت و گوزار لە ووڵاتەکانیان پێشکەش بە
بەشداربوان دەکەن، هاوکات ژمارەیەك کۆڕ و سیمینار و دیداری تایبەت بە نوێنەرانی
ئەو سێکتەرە لە ووڵاتانی جیهان و کۆمپانیا نێودەولەتیەکان لە بواری پیشەسازی
گەشتوگوزار ئەنجام دەدرێت و هەلێکی باشە بۆ بەهێزترکردنی پهیوهندی بازرگانی و
راکێشانی وەبەرهێنان و سەرنجی گەشتیاران و کۆمپانیاکانی ئەو بوارە.
شاندی
بازرگانی هەرێمی کوردستان بە دیدگایەکی تازە و بە ئومێدی ئەوەی لەگەڵ زیاترین
ژمارەی کۆمپانیا و گرووپە گەشتیاریەکان دیدار ساز بکەن بەشدارن لەو بۆنەیە، وە
هاوکات پلانی بەشداری بەهێزتریان هەیە لە ساڵانی داهاتوودا. لەو سۆنگۆیەشەوە
ژمارەیەك دیدار لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی گەشتوگوزاری ووڵاتان و
کۆمپانیا بەریتانیا و نێودەوڵەتیەکاندا ئەنجام دەدەن بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە
شارەزاییەکانیان، وە هەروەها سەرنج راکێشانی لایەنە گەشتوگوزارییەکان بۆ ئەوەی لە
کوردستان وەبەرهێنان ئەنجام بدەن و رێگە خۆش بکرێت بۆ سەردانی گرووپە گەشتیاریەکان
بۆ هەرێمی کوردستان.
بهشداری
کردن لهم پێشانگا تایبهته به بازاڕکردنی گهشتوگوزار پڕ بایهخه و
میکانیزمێکی گرینگ دهبێت بۆ برهودان بهو کهرته وهک یهکێک له ئهولهویاتهكانی حکومهتی ههرێمی
کوردستان.
شایانی باسە
ساڵانه له گردبونهوهکهدا به ههزاران کۆمپانیای تایبهتی کهشت و گوزار لە
١٨٨ ووڵاتەوە بەشداری دهکهن و زیاتر لە ٦٠
هەزار کەس لە بواری گەشوگوزار سهردانی دهکهن و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەندەن،
پێشانگاکانی ئێکسێڵ
٥ی تشڕینی
دووەمی ٢٠٢٤