لە کتێبخانەی Stanfords لە لەندەن نوسهرێکی کورد پێشکهشکاری بۆ پەرتوکهکهی به زمانی ئینگلیزی دهکات
هەواڵ : 10/30/2024
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. بە ئامادەبوونی
کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە دۆستانی کورد و دیاسپۆرای
کوردستان ، بۆنەیەکی تایبەت بە ناساندنی چاپی دووەمی پەرتوکێکی نووسەر و دەرهێنەر
و ئەکتەری سینەمایی (کەی بەهار) بە ناوی The Good, The Bad and
The Gringo لە کتێبخانەی بەناوبانگی Stanfords لە سەنتەری شاری لەندەن
بەڕێوەچوو.
لە بۆنەکەدا نووسەر پوختهیهکی لەسەر پەرتوکەکەی
پێشکەشکرد کە باس لە ژیانی رۆژانەی هەرزەکارێك دەکات لە شاری کەرکوك کە دەیویست
ژیانێکی ئازادانەی کەسی بۆ خۆی و دەوروبەری بەرجەستە بکات، وە خولیای فیلم و
جیهانی هونەری بوو و خەونی ئەوەی هەبوو رۆژێك بتوانێت لەو رێگایەوە خزمەتی
کوردستان بکات و دۆزی رەوای گەلەکەی بە جیهانی دەرەوە بناسێنێت.
نووسەر کەی بەهار سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستانی کرد لە ووڵاتی بەریتانیا کە پاڵپشت و پشتیوانی کوردانی ئەو وڵاتەن بۆ
ئەوەی رۆڵی باش لە کۆمەڵگاکەیان و لە ژیان لە ووڵاتی بەریتانیا ببینن و ببنە
ئامرازی بەهێزی ناساندنی کوردستان بە جیهانی دەرەوە.
لە بۆنەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی
نووسەری کرد بۆ ههوڵه بهردهوامهکانی لهبواره جیاکانی فیلمسازی و نوسینی
ڕۆمان وه بهتایبهتی خستنهڕووی پەرتوکەکەی و جەختی لەسەر گرینگی ئەو بابەتە کردەوە
بۆ ناساندنی کورد و کوردستان و گهیاندنی چیرۆکهکانی، که بناغهی لۆبیکردن زیاتر
بههێزدهکات، هاوکات خۆشحاڵی خۆشی بەوە دەربری کەوا نووسەری پهرتووکهکه و خاوهنی
دهزگای چاپ و بڵاوکردنهوهی (ئهفسانه) هەردووکیان کوردن کە ئەمەش ئاماژەیە
بەوەی کورد لە وڵاتی بەریتانیا توانیویەتی رۆڵ لە هەموو بوارەکاندا ببینێت و جێی
دەست و پەنجەی هەبێت لە بواره جیاکاندا.
لەندەن
٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤