نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کاری بەریتانیا دەکات
هەواڵ : 9/26/2024
شانشینی یەکگرتوو، لیڤەرپوڵ، www.uk.gov.krd. شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو بە سەرپەرشتی کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێم بەشداریکرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی کاری دەسەڵاتدار کە لە
رۆژانی ٢٢ تاکو ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە شاری لیڤەرپوڵ بەڕێوەچوو.
کۆنفڕانسی ئەمساڵ جیاوازی هەبوو لەگەڵ ساڵانی پێشوو،
چونکە یەکەمین کۆنفڕانسی پارتەکەیە دوای وەرگرتنی دەسەڵات لە هەڵكبژاردنەکانی گشتی
ووڵات لە مانگی تەموزی رابردوودا.
شاندی نوێنەرایەتی بەشداریکرد لە ژمارەیەك کۆڕ و سیمینار
و کۆبوونەوەکانی کۆنفڕانسەکە بە تایبەتیش ئەوانەی کە پەیوەندیان هەبوو بە بابەتە نێودەولەتیەکان
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە تێڕوانین و ستراتیژیەتی سیاسەتی دەرەوەی پارتی کاری
دەسەڵاتدار لەهەمبەر کێشە و پرسە نێودەوڵەتیە هەنووکەییەکان، بە تایبەتیش
رۆژهەڵاتی ناوەراست.
هاوکات له پهراوێزی کۆنفرانسهککهدا ژمارەیەك دیدار
لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەت، پهرلهمانتاران و سیاسەتوانان و بەرپرسانی پارتی کار،
ههروهها دیپلۆماتکار و نێردە دیبلۆماسیە جیهانیە بەشداربووەکانی کۆنفڕانس
ئەنجامدرا و گفتوگۆ دەربارەی رووداو و پێشهاتەکان و مەترسیەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی
ناوەراست و پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو و ووڵاتانی
جیهان کرا.
هەر لە پەراوێزی
کۆنفرانسەکەدا و وەك نەریتێکی ساڵانە، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا
بۆنە پێشوازییەکی رێکخست بۆ دۆستهکانی گهلی کوردستان له پارتی کار که ژمارهیهکی بهرچاو له ئهندامانی پارتی
کار و ئهندام شارهوانییهکان و پهرلهمانتاران و دیبلۆماتکاران ئامادهبوون و
تێیدا پەرلەمانتار خاتوو فیریال کلارك وەزیری زیرەکی دەسکرد و حکومەتی دیجیتاڵی و
هەردوو پەرلەمانتار جۆن سیلینگەر سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی
بەریتانیا و بامبۆس چارالامبۆس وەزیری پێشوووی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە
حکومەتی سێبەر ووتاریان پێشکهش کرد.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆزبایی
لە پارتی کار کرد بە بۆنەی سهرکهوتنیان له هەڵبژاردنە گشتیەکانی ووڵات و
وەرگرتنی دەسەڵات لە دوای ١٤ ساڵ، وه ڕایگهیاند که ههرێمی کوردستان پهیوهندییهکی
ههمهلایهنهی لهگهڵ حکومهتی پێشوو ههبووه له زۆر له بوارهکان، هاوکات
ووتی که گومان ههڵناگرێت ئهو پهیوهندیانه زیاتر پهرهی پێدهدرێت و
فراوانتر دهبن له گهڵ حکومهتی ئێستای پارتی کار. هاوکات پیرۆزبایی لە
پەرلەمانتارانی ئامادەبوو کرد بەبۆنەی ههڵبژاردنهوهیان و دەستخۆشی لە
پەرلەمانتار جۆن سیلینگەر و گاری کێنت سکرتێری گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە
پەرلەمانی بەریتانیا کرد بۆ دووبارە پێکهێنانی گرووپی دۆستایهتی، هیواشی خواست کە
بەیەکەوە کاری زیاتر بکەن بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان
هەرێم و شانشینی یەکگرتوو.
هەر لە ووتەکەیدا، کاروان جمال تاهیر تیشكی خستە سەر
دوایین دەسکەوتی پەیمانگای مەکدۆناڵد بۆ شوێنەواری کە سەر بە زانکۆی کامبریجە بە
دۆزینەوەی بەشێك لە ئێسکی سەری ئافرەتێکی نیاندڕتاڵ لە ئەشكەوتی شانەدەر کە
دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٧٥ هەزار ساڵ، داواشی کرد لە وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی
بەریتانیا بۆ ئەوەی کۆمەكی زیاتر پێشکەش بەو پرۆژەیە بکەن کە ناسراوە بە شانەدەر Z بۆ ئەوەی لە
کارەکانی کنین و پشکنین بەردەوام بن و توێژینهوهی زیاتر بکهن.
دواتر خاتوو فیریال کلارك کە بە ڕەگەز کوردی باکورە و
ئەندامی پەرلەمان و وەزیری زیرەکی دەسکرد و حکومەتی دیجیتاڵی بەریتانیایە جەختی
لەسەر بەردەوامی هاریکاری و پاڵپشتیەکانی پەرلەمانی بەریتانیا کردەوە لە هەرێمی
کوردستان و ئاماژەی بە رۆڵی گرینگی دیاسپۆڕای کوردستان کرد لە لایەنەکانی ژیان لە
بەریتانیا لە سێکتەرە جیاوازەکانی ئەو ووڵاتەدا، لە نێویشیاندا لە بواری سیاسی و
تیشکی خستە سەر کاریگەری ئەو بەشداریکردنە لە بەهێزترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی
نێوان هەرێم و بەریتانیا.
پەرلەمانتار
بامبۆس چارالامبۆس وەزیری پێشوووی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە حکومەتی سێبەر
لە ووتەیەکیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ئەوان ئەوە لەیاد نەکەن کە
کوردستان پێویستی بە هاوکاری بەردەوامیان هەیە و دەبێت کار لەسەر زیاترکردنی
هاوکاریەکان و بەهێزترکردنی پەیوندیە دووقۆڵیەکان بکەینەوە، ووتیشی بەردەوام دەبین
لە پشتگیریکردن لە کەیسی کوردانی ئێزیدی کە دووچاری تاوان و کۆمەڵکوژی بوونەوە
لەسەر دەستی داعش.
دواتر پەرلەمانتار جۆن سیلینگەر سەرۆکی تازەی گرووپی
دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا APPG خۆشحاڵی خۆی
بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆکی گرووپەکە دەربڕی و ئاماژەی بە پاڵپشتی بەردەوامی خۆی بۆ
کوردستان کردەوە، باسی ئەوەشی کرد کە کار دەکەن بۆ رێکخستنی یەکەمین سەردانی شاندی
گرووپەکە بۆ کوردستان لە نزیکترین کاتدا بۆ بینینی دۆخی ئێستای کوردستان و
جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی بەردەوامی گرووپەکەیان بۆ پاڵپشتی و هاریکاریکردنی
کوردستان لە بوارە جیاکاندا.
لیڤەرپوڵ، شانشینی یەکگرتوو
٢٢-٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤