نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە هەفتەی تەکنەلۆجی کامبریج ٢٠٢٤ کرد

Alternate Text هەواڵ : 9/9/2024

کامبریج، شانشینی یەکگرتوو،  www.uk.gov.krd. هەفتەی تەکنەلۆجی کامبریج بۆنەیەکی گرینگی تەکنەلۆجیایە و ساڵانە لە شاری کامبریج بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆڕان و داهێنەران و وەبەرهێنەرانی پێشەنگی جیهان لە خۆی کۆدەکاتەوە. هاوکات ئەمساڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە فەرمی بانگهێشتکرا بۆ دەستپێکی بۆنەکە کە لە ٩ی ئەیلول بەڕێوەچوو.

لە میانی چالاکییەکەدا شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی چاویان کەوت بە ژمارەیەکی بەرچاو لە دیپلۆماتکاران و بازرگان و کۆمپانیا بەریتانیەکان، لە گفتوگۆکاندا تیشک خرایە سەر AI، تەکنەلۆژیای کوانتەم، و گەشەپێدانی بەردەوام. لە میانەی دیدارەکاندا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە پەرەپێدانی هاوبەشی نێودەوڵەتی و هاندانی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن: هەفتەی تەکنەلۆژیای کامبریج.