نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانی پەیمانگای مەکدۆناڵد لە زانکۆی کامبریج دەکات.
هەواڵ : 9/10/2024
کامبریج، شانشینی
یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو سەردانی زانکۆی کامبریجی کرد و لەگەڵ
پرۆفیسۆر گراهام بارکەر و پرۆفیسۆر ئێمە پۆمیڕۆی لە پەیمانگای مەکدۆناڵد بۆ
توێژینەوەی شوێنەوار کۆبۆوە.
لە دیدارەکەدا کە شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواری خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌روه‌ها سه‌رۆکی زانکۆی تیشک بەشداربوون، بەرپرسانی
پەیمانگاکە پوختێکیان لەسەر کاروبارەکانی تایبەت بە پڕۆسەی گەڕان بەدوای شوێنەوارەکانی
مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر و دوایین پەرەسەندنەکانی پڕۆسەکەیان پێشکەش
کرد و خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەوەی کە توانراوە تاکو ئێستا بەشێك لە سەر و لاشەی
ئافرەتێکی نیاندرتال بدۆزنەوە و کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٧٥ هەزار ساڵ پێش
ئێستا، کە لە پەیمانگاکە ناسراوە بە (شانەدەر Z)، وە لە
لایەن سەنتەرێکی تایبەتمەندەوە ئێسکەکانی سەری جارێکی تر بەیەکەوە لکێندراون بۆ
ئەوەی وەک ئاسەوارێکی مێژوویی بپارێزرێت و نمایش بکرێت.
هاوکات جەیمی
بوچانان لە ڕێگای راپۆرتێکی تێر و تەسەلەوە تیشكی خستە سەر پرۆژه‌ی ئاینده‌یان بۆ
پارێزگاریکردن له شوێنه‌واره‌که‌و به‌ده‌ستهێنانی ناساندن وه‌ک شوێنه‌وارێکی
یۆنۆسکۆ و دروستکردنی (پارکی شانه‌ده‌ر) به‌شێوه‌یه‌کی
ئه‌ندازیاری گونجاو که نمایشی شانه‌ده‌ر Z تێداده‌کرێت به ئامانجی سەرنجراکێشانی
ناوخۆیی و جیهانی بۆ سه‌ردانیکردن.
نوێنەری حکومەتی
هەرێمی کوردستان پێزانینی بێئه‌ندازه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی گه‌یانده ئەندامانی تیمی
کنین و پشکنینه‌که و ڕایگه‌یاند که دروستکردنی هه‌ماهه‌نگی پەیمانگەکەیان و
زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان و بواری توێژینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانی هه‌رێمی
کوردستان پێویسته بایه‌خی پێبدرێت به‌ئامانجی دروستکردنی ناوه‌ندێکی توێژینه‌وه‌ی
پێشکه‌وتوو له‌ئاینده‌دا که قوتابیانی کورد لە ڕێگای تێزەکانی خوێندنی باڵاوە بتوانن
رۆڵ ببینن و لە داهاتوودا سوود لە شارەزاییەکانیان لە بواری شوێنەواری
وەربگیردرێت.
له‌کۆتایدا سوپاسی
پرۆفیسۆر گرایەم بارکەر و تیمەکەی کرد بۆ پرۆپۆزەڵەکەیان و بەڵێنی هاریکاری و
هەماهەنگی پێشكەش بە پەیمانگاکە کرد.
بۆ زانیاری زیاتر
لەسەر شانه‌ده‌ر Z و هه‌نگاوه‌کانی کنین، تکایه
سه‌ردانی ماڵپه‌ری خواره‌وه بکه:
https://www.cam.ac.uk/stories/shanidarz
کامبریج، شانشینی
یەکگرتوو
١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤