نوێنەری حکومەتی هەرێم به‌شداری کۆنفرانسی پایزه‌ی فیدراسێۆنی پزیشکی و زانستی کوردستان ده‌کات KMSF

Alternate Text هەواڵ : 9/7/2024

لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. فیدراسێۆنی پزیشکی و زانستی کوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ شانشینی یه‌کگرتوو کۆنفرانسی پایزه‌‌یان ئه‌نجامدا له‌ژێر ناونیشانی به‌ره‌وپێشبردنی سه‌رکه‌وتن و ته‌ندروستی.


له‌ کونفرانسه‌که‌دا که‌ نوخبه‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زموون و ئه‌کادیمی له‌بواره‌ جیاکاندا ئاماده‌بوون چه‌ند په‌‌ناڵیک به‌ڕێوه‌چوون تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی گرینگ و سه‌رنجڕاکێشی ته‌ندرووستی و ڕێگاکانی سه‌رکه‌وتن و چۆنێتی زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگییه‌کان.


سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که‌ د.هێرۆ خۆشناو سه‌رۆکی فیدراسێۆنی پزیشکی و زانستی کوردستان پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ڕ ڕێکخراوه‌که‌یان و کاروچالاکی و ئامانجه‌کانیان خسته‌ڕوو، پاشان کۆنفرانسه‌که‌ ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و له‌چوارچێوه‌ی په‌ناڵه‌كاندا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک دکتۆری خاوه‌ند ئه‌خزموونی به‌رز بابه‌تی ته‌ندروستی به‌پێزیان پێشکه‌ش کرد.


هه‌رله‌کۆنفرانسه‌که‌دا و له‌ په‌ناڵێکی تردا چه‌ند گه‌نجێکی خاوه‌ند دید تیشکیان خسته‌ سه‌ر ئه‌زموونی خۆیان و چۆنێتی زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگییه‌کانی پێش سه‌رکه‌وتنه‌کانیان له‌بواره‌کانی خۆیاندا.


کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که‌ کرد بۆ سازدانی کۆنفراسه‌كه‌ و له‌ وته‌یه‌کیدا تیشکی خسته‌ سه‌ر گینگی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناکان و هاوکات دیدی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دایاسپۆرا، ڕاشیگه‌یاند که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پلاتفۆرمی جیاجیای دروستکردووه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تواناکان و خاوه‌ند زهنی داهێنه‌رانه‌ به‌ئامانجی دروستکردنی ده‌رفه‌ت بۆ به‌گه‌رخشتنی توانا و به‌هره‌مه‌ندییه‌کانیان.


هه‌ر له‌ کۆنفرانسه‌كه‌ و له‌بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تیشدا، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێزلێنان و پێزانینی پێشکه‌ش به هه‌ریه‌ک له‌ د.هێرۆ خۆشناو، د.سایه‌ سه‌ید، د.فریاد حه‌وێزی و د.تیشک شاوه‌یس،‌ خاتوو تارا تۆفیق سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ڕێکخراوی KMSF ‌ کرد له‌پای خزمه‌تی به‌رده‌وامیان به‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی و بواری ئه‌کادیمی و پزیشکی و پرسی نه‌ته‌وه‌که‌یان.


له‌نده‌ن
٨ ئه‌یلولی ٢٠٢٤