نوێنەری حکومەتی کوردستان بەشداری کرد لە خستنەڕووی ڕاپۆرتی پەروەردەیی BEI
هەواڵ : 5/23/2024
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd.نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، کاروان جەمال تاهیر، بەشداری لەبۆنە پێشوازییەکی تایبهت کرد کە لەلایەن دامهزراوهی شارهزایی بەریتانی نێودەوڵەتی
(BEI) ڕێکخرابوو بەبۆنەی ڕاگهیاندن و خستنەڕووی
ڕاپۆرتی پەروەردەیی BEI سەبارەت بە چۆنیەتی بەهێزکردنی زیاتری سیستەمەکانی پەروەردە و ڕوبهرووبونهوهی
ئاستهنگییهکان. بۆنەکە لە میانی کۆڕبەندی جیهانی پەروەردەدا بەڕێوەچوو، کە
سەکۆیەکی ڕهخساند بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی دابینکەرانی پەروەردەی بەریتانیا لە
بەرزکردنەوەی سیستەمی پەروەردەی جیهانی و چارەسەرکردنی ئەو تەحەددایانەی کە
حکومەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە.
لە
پێشوازییەکەدا لۆرد ئۆفۆردی گارڤێل، وەزیری هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانی نێودهوڵهتی
لەگەڵ ژمارهیهک وەزیرانی پەروەردەی ووڵاتانی بهشداربووی کۆڕبهندهکه و
دیپلۆماتکاران و کۆمپانیاکانی تایبەت بە کهرتی پەروەردە ئامادەبوون. بۆنەکە
دەرفەتێکی گرنگی پێشکەش کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هەوڵە هاوبەشەکان و چارەسەرەکان بۆ
بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
نوینەری
حکومەت لەگەڵ پیتەر ئۆکەین سەرۆکی ستراتیجی نێودەوڵەتی گفتوگۆیەکی بەرهەمداری
ئەنجامدا، کە تیشکی خستە سەر بەهێزکردنی پەیوەندی یە دوو قۆڵیەکان لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەت و دامەزراوەکەیان
بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە داهتوویەکی نزیکدا تایبەت بە هاندانی ئەندامانی
دامهزراوهکهیان لە ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە کەرتە
جیاجیاکان.