نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دهربڕینی هاوخهمی سهردانی باڵێۆزخانهی کۆماری ئیسلامی ئێران دهکات
هەواڵ : 5/22/2024
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی
یەکگرتوو سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و لەلایەن عەلی مەتینفار
هەڵسوڕێنەری کاروبارهکانی باڵیۆزخانە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان له سەردانەکەیدا هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە باڵیۆزخانهی کۆماری
ئیسلامی ئێران و له ڕێگهی ئهوانیشهوه بۆ گەل و حکومەتهکهیان بۆ ماڵئاوایی و
کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕهئیسی سەرۆك کۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوهڵانیان بەهۆی
رووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان. هاوکات لە تۆماری پرسەدا پهیامی هاوخهمی
تۆمارکرد.
عەلی مەتینفار
هەڵسوڕێنەری کاروبارهکانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەردانەکە و دەربڕینی هاوخەمی خۆی.
لەندەن
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤