نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك خوێندکارانی پرۆگرامی Chevening دەکات

Alternate Text هەواڵ : 2/8/2024

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی یەکگرتوو پێشوازیکرد لە ژمارەیەك لە قوتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەبه‌ریتانیان لە چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی سکۆله‌رشپی Chevening  کە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە دابینکراوه‌.

سەرەتا نوێنەری حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند که‌ خۆشحاڵم ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌کی تر له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پرۆگرامی چیڤنینگ وه‌رگیراون و پیرۆزبایی لێکردن کە توانیان سه‌رکه‌وتووبن له‌ پڕۆسەی کێبڕکێی تایبەت بە وەرگرتن لەو پڕۆگرامە و لە ژمارەیەك بواری جیاجیای گرینگ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خوێندنی باڵا. 

هاوکات جەختی لەسەر گرینگی پڕۆگرامەکە لەسەر ئاستی جیهانی کردەوە و ووتی که‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ ده‌رفه‌تی پێوێنه‌ ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئاینده‌ی پیشه‌یی و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای سه‌رکردایه‌تیکردن و خزمه‌تکردنی زیاتر به‌ ووڵات.  هاوکات خۆشحاڵی و سەرسامی خۆی نیشاندا بە توانا زانستیەکانی نەوەی ئێستای کوردستان کە بۆ ئەو ساڵ توانیان لە کۆی ١٧ کورسی خوێندن، ١٠ کورسی بۆ هەرێمی کوردستان وەدەست بێنن، وە سود لەو پڕۆگرامە وەربگرن بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان بۆ خزمەتکردنی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

سکۆڵه‌ره‌کانی (چیڤینینگ) لەلای خۆیانەوە سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمە و پاڵپشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێـمیان کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کەوا ئامانجی ئەوان پەرەدانە بە تواناکانیان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەیان بکەن لە دوای گەڕانەوەیان.

لەندەن، نووسینگەی نوێنەرایەتی
٩/٢/٢٠٢٤