نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان دەکات

Alternate Text هەواڵ : 12/15/2023

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە ووڵاتی بەریتانیا کرد که‌ پێکهاتبوون له‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که‌  شەماڵ نامیق و نوێنه‌ری لقی هه‌نده‌ران د. یوسف و ئه‌ندامان علی شکور علی روستم و ئاسۆ بایز کاکەسور فقی.

لە دیدارێکدا شاندی ناوبرا پوختەیەکیان دەربارەی ئامانجی کۆمەڵەکەیان و کار و چالاکیەکانیان پێشکەشکرد و داوای هاریکاری و یارمەتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان کۆمەڵەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا و ڕێکخراوە هاوشێوەکانیان.

لەلای خۆیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا پێزانین و ڕێزی خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێڕان ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە و دەستخۆشی لە کۆمەڵەی ناوبراو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئیش و کارەکانیدا، هاوکات ئامادەباشی نوێنەرایەتی دووپات کردەوە بۆ هەر جۆرە هاوکاری و  هەماهەنگیەك لە داهاتوودا.


لەندەن
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣