بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وه‌زیری کابینه‌ی سێبه‌ر بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا کۆدەبێتەوە
هەواڵ : 11/28/2023
شانشینی
یەکگرتوو، لەندەن، پەرلەمانی بەریتانیا، www.uk.gov.krd. سەفین دزەیی
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڕێیه‌تی
کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سه‌ردانی په‌رله‌مانی
به‌ریتانیای کرد‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار وەین دەیڤد وەزیری کابینه‌ی سێبه‌ر بۆ کاروباری
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی
نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان کراو تیشک خرایه سه‌ر ئاست و لایه‌نه‌کانی
هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی زیاتریان.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و
کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان خرایه ڕوو،
هاوکات تیشک خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
حکومه‌تی فیدڕاڵ و جەخت لەسەر گرینگی چارەسەرکردنی ئاسته‌نگی و گرفته به‌رده‌وامه‌کان
کرایەوە له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
بەرپرسی
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی وڵاتی بەریتانیا بە گشتی و پارتی کاری بە
تایبەتی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان، وە جەختی لەسەر گرنگیی به‌رده‌وامی
هه‌ماهه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا کرده‌وه بۆ هه‌رێمێکی کوردستانی به‌هێز لە پێناو
سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.
وەین
دەیڤد لەلای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و ئەوەی دووپات کردەوە کە
پارتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری‌کردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و
بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەمەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندیە دوولایه‌نه‌کان
و فروانکردنی بواره‌کانی هه‌ماهه‌نگی.
پەرلەمانی
بەریتانیا
٢٨ی
تشرینی دووەمی ٢٠٢٣