وەزیری ناوخۆی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەریتانیا
هەواڵ : 11/8/2023
شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی
حکومەتی بەریتانیا، ڕێبەر احمد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە ووڵاتی
بەریتانیا و لە سێ ڕۆژی سەردانەکەیەدا
بە یاوەری کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ژمارەیەك
دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو ووڵاتە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی
بەریتانیا ئەنجامدا.
لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕێبەر
احمد لەلایەن لۆرد تاریق احمد وەزیری کاروباری باشوری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
و باکوری ئەفریقیا و نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی مرۆڤ و نێردەی تایبەتی سەرۆك
وەزیرانی بەریتانیا بۆ ڕێگەگرتن لە توندی تیژی سێکسی پێشوازی لێکرا. لە دیدارەکەدا
گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیە دولایهنهکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا
و جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتر کرایەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان
هەولێر و بەغدا و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە. هەر لە دیدارەکەدا تیشك خرایە سەر
پرسەکانی کۆچی نایاسایی و بنبڕکردنی ڕێکخراوەکانی تاوانی ڕێکخراو، هەروەها
نیگەرانیەکانی هەردوولا سەبارەت بە هێرشەکانی گرووپە لهیاسا دهرچووهکان لە
عیراق و هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ناسهقامگیری.
ههر لهچوارچێوهی
سهردانهکهیدا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆم تۆگینهات وەزیری ئاسایشی
بەریتانیا له وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پێشوازی لێکرا. لە دیدارەکەدا هەردوولا
جەختیان لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کردەوە و جەختیان
لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
و تاوانی ڕێکخراو و کۆچی نایاسایی و ماددە هۆشبەرەکان کردەوە. هەر لە دیدارەکەدا
تێڕوانینەکان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکان تاوتێکران.
جەختیش لەسەر هەماهەنگی بەردەوام کرایەوە بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و
بەهێزترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان.
هەر لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ، ڕێبەر احمد
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕۆبەرت جێنریك وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی
بەریتانیا پێشوازی لێکرا. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پهیوهندییه دولایهنهکانی
ههرێمی کوردستان و بهریتانیا جهختی لێکرایهوه که دهبێت بههێزتربکرێن و
تیشک خرایه سهر ئاستهنگییهکانی که هۆکارن بۆ دروستبوونی ناسهقامگیری ئهمنی
و ئابووری و ههردوولا کۆکبوون لهسهر ئهوهی که دهبێت ههوڵهکان چربکرێنهوه
بۆ چارهسهرکردنی هۆکاره ڕیشهییهکانی گرفتهکان و له سهرچاوهوه چارهسهربکرێن.
وەزیری ناوەخۆی هەرێم هاوکات چاوی کەوت بە خاتوو
نیك نیکۆڵاس سەرۆکی ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی. لە دیدارەکەدا ستایشی پەیوەندی
بەهێز و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرایەوە بەمەبەستی ڕێگەگرتن
لە تاوانی ڕێکخراو. هاوکات جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگیەکانی نێوان
هەردوولاکرایەوە بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی تاوان لە
ناوچەکە.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا وەزیری ناوەخۆی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ خاتوو جۆسیە دێلڤیس سەۆکی فەرمانگەی ژنان و کچان لە وەزارەتی
دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا کۆبۆووە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی توند و
تیژی لە دژی ئافرەتان و کچان و چۆنیەتی ڕێگەگرتن لەو تاوانانە کرایەوە. هاوکات
تیشكی خستە سەر پلانی ههرێمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارەوە و ئاماژەی بەوەشدا
کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جیددیەتەوە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات و ژمارەیەك
یاسای تایبەت بەو پرسە دەرکراون بەمەبەستی ڕێگەگرتن کهمکردنهوانی توندوتیژی بهرامبهر
ژنان و کچان بهتایبهتی ئهو توندوتیژی و تاوانانهی لهڕێگهی ئۆنلاین ئهنجامئهدرێن.
لەندەن
٦ – ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣