نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له به‌ریتانیا مۆنۆمێنتی عومەری خاوەر پێشکەش بە شارەوانی لامبێس ده‌کات
هەواڵ : 11/2/2023
کاروان جه‌مال تاهیر، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له به‌ریتانیا ئاماده‌ی بۆنه‌یه‌کی تایبه‌ت و شکۆدار بوو که له‌لایه‌ن
شاره‌داری لامبێس سه‌رباز به‌رزنجی ڕێکخرابوو بۆ ڕێزگرتن له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه
و لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر له‌ناو شاره‌وانی و هاوکات به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانییه‌که.
له بۆنه‌که‌دا که جێگری شاره‌دار و ئه‌ندامانی شاره‌وانییه‌که
و ژماره‌یه‌کی زۆر که‌سایه‌تی و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و حکومەت و ڕۆشنبیران و
ڕێکخراوە کوردیەکان و کۆمەڵگەی کوردی و میدیاکاران ئاماده‌بوون پەردە لەسەر په‌یکه‌ری
عومه‌ری خاوه‌ر وه‌ک سومبولی خۆڕاگری و قربانیدان لادرا کە بۆ هەتاهەتایە لەوێ جێگیر دەکرێت.
له ووته‌یه‌کیدا شاره‌داری لامبێس ڕایگه‌یاند که "پیێکه‌ری
عومەری خاوەر ڕەمزی شەهیدانی هەڵەبجەیە و ڕەمزی کوردە، ئێمەش پێمان گرینگ بوو لە
باڵەخانەیەکی فەرمی حکومەتی بەریتانیا ئەم مۆنیمێنتە پیشانی دنیای دەرەوە و هاووڵاتیانی
بەریتانیا بدەین کە کورد بە چ جۆرە کارەساتێكدا ڕۆیشیتووە و هەوڵ بدەین کە ئەم
جۆرە کارەساتە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە"، هاوکات ووتی که "پرۆژه‌ی مۆنۆمێنته‌که
بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئامادەسازی
بۆ کراوە"، هاوکات ئاماژه‌ی به
قوربانییه‌کانی کۆبانێ و کوردی ڕۆژئاوا دا به‌تایبه‌تی که ئه‌مڕۆ یادی نۆ ساڵه‌ی
ئازادکردنی شاری کۆبانێ بووه.
هەر لە بۆنه‌که‌دا نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا لە ووتارەکەیدا بۆ ئامادەبووان، وێڕای ده‌ربڕینی
سوپاسگوزاری بۆ شاره‌داری شاره‌وانی لامبێس له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان و وه‌رگرتنی
ڕه‌زامه‌ندی بۆ دانانی په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، هه‌روه‌ها
هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی که هاوکاری نوێنه‌رایه‌تی بوون له په‌یداکردنی سپۆنسه‌ر
و گواستنه‌وه‌ی مۆنۆمێنته‌که، هاوکات ڕایگه‌یاند که گه‌لی کوردستان قۆناغی زۆری
تێپه‌ڕاندووه، له گه‌لێکی زوڵملێکراوه‌وه بۆته گه‌لێک که خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات
و ڕۆڵی گه‌وره ده‌بینێت له ناوچه‌که وه به‌به‌رده‌وامی گه‌شه ده‌کات وێڕای
ئاسته‌نگییه ده‌ستووریه‌کان له حکومه‌تی فیدڕاڵی، هاوکات ووتی ئه‌رکی سه‌رشانی
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه که به‌به‌رده‌وامی هه‌موکه‌س
له‌هه‌موو پاشخانێکه‌وه په‌روه‌رده و هۆشیار بکه‌ن له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال و جینۆساید و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورد هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی وانه
گرنگه‌کانی لێفێربن بۆ ئه‌مڕۆ.
نوێنه‌ری حکومه‌ت تایبه‌ت به ڕۆژی کۆبانیش ڕایگه‌یاند
نۆ ساڵ پێش ئێستا بۆ یه‌که‌م جار هه‌رێمی کوردستان هێزی پێشمه‌رگه و جبه‌خانه و
هاوکاری نارد بۆ برا و خوشکانمان له کۆبانێ بۆ ڕزگارکردنه‌وه‌ی شاره‌که له‌ده‌ست
تیرۆرستانی داعش و میلیشیاکان، که په‌یامێکی گرینگ بوو که به‌یه‌کگرتووی و یه‌کبوون
چه‌ند ده‌ستکه‌وتی گه‌وره ده‌توانرێت به‌ده‌ست بهێنرێت.
شایەنی باسە په‌یکه‌ره‌که له‌لایه‌ن په‌یکه‌رساز ڕێبین سه‌رکار دروستکراوه
و له‌لایه‌ن مەریوان حاجی جەمال، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای سولی ڤی‌و به‌سوپاسه‌وه
سپۆنسه‌ر کراوه و له کوردستانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ له‌نده‌ن.
شاره‌وانی لامبێس/له‌نده‌ن
١ تشرینی دووه‌م ٢٠٢٣