نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی فیلمی کوردی لە بێرمینگاهم و ڕێکخراوی ڕۆشەنبیرانی کورد لە بەریتانیا دەکات
هەواڵ : 9/22/2023
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی لە دارۆ عەزیز
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی فیلمی کوردی لە بێرمینگهام و گۆڤا احمد بەڕێوەبری ڕێکخراوی
ڕۆشەنبیرانی کورد لە بەریتانیا و شاندێکی یاوەریان کرد.
لە دیدارەکەدا شاندی
مێوان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ نوێنه‌رایه‌تی خسته‌ڕوو کە بریتیە لە ڕێکخستنی
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە شاری بێرمینگهام کە بڕیارە لە ڕێکەوتی ١٧-١٩ی تشڕینی
یەکەمی ٢٠٢٣ بە بەشداری ژمارەیەك لە فیلمساز و ئەکتەری بیانی و کوردی لە ناوەوە و
دەرەوەی ووڵات، که تێیدا ژمارەیەك فیلمی کوردی نمایش ده‌کرێت لە نێویشیاندا فیلمی 09 movie. بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندی ناوبراو داوای هاریکاری و هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمیان کرد بەمەبەستی سەرخستنی ئەو چالاکیە هونەریە.
لەلای خۆیەوە نوێنەری
حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ دیدارەکە دەربڕی و دەستخۆشی لە هەردوو
ڕێکخراوەکە کرد کە بە چالاکیەکانیان خزمەت بە کەلتوری کوردی لە ووڵاتی بەریتانیا
دەگەیەنن. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەك بەشێك لە دیبلۆماسیەتی کەلتوری
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە هاوکاریەك پێشکەش دەکەن
بەمەبەستی سەرخستنی ئەو چالاکیە هونەریە گرینگە. هاوکات ڕایگه‌یاند که هیوادارم ڕه‌وه‌ندی کوردی
ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و زۆرترین ژماره‌ی کوردستانیان بچن بۆ نمایشی
فیلمه‌کان و له نزیکه‌وه فیلمسازان و به‌رهه‌مهێنه‌ران و ئه‌کته‌ران ببینن.
نووسینگەی نوێنەرایەتی
٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣