نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری لە بۆنەیەکی پێشوازی ئەنجومەنی کاری عیراق - بریتانیا دەکات

Alternate Text هەواڵ : 9/26/2023

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداریکرد لە بۆنە پێشوازیەکەی ئەنجومەنی کاری عیراق – بەریتانیا (IBBC) کە لە (Cumberland Lodge) بەڕێوەچوو. لە بۆنەکەدا کە نوێنەرانی باڵیۆزخانەی عیراقی فیدراڵ و مەنار دەباس باڵیۆزی شانشینی هاشمی ئەردەن و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عیراقی فیدراڵ و بەریتانیا و پیاوانی کاری عیراق و شانشینی یەکگرتوو، وە هەروەها کاربەدەستان و دیپلۆماتکاران ئامادەی بوون، گفتوگۆ و بیر و ڕا ئاڵ و گۆڕ کران سەبارەت بە دۆخی ئێستای عیراق و ژمارەیەك پرسی گرینگ، هاوکات تیشك خرایە سەر پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکانی نێوان بەریتانیا و عیراق.

هەر لە بۆنە پێشوازیەکەدا باڵێۆزی شانشینی هاشمی ئوردنی بابه‌تێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا گرینگی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو ووڵاتی خسته‌ڕوو هاوکات ڕایگه‌یاند که‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه‌ندی ڕاکێشانه‌ و خۆرئاوا و ئاسیا ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌یه‌که‌وه‌‌ و هاوکات گرێده‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانه‌. هه‌رله‌ بۆنه‌كه‌دا جێگری باڵێۆزی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ ده‌ستخۆشی له‌ ناوه‌ندی بازرگانی عێراقی-به‌ریتانی کرد.

هاوکات نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سوپاسی باڵێۆزی شانشینی ئوردنی و خاتوو ئێما نیکلسون، سه‌رۆکی ئه‌نومه‌نی بازرگانی کرد و  ژمارەیەك تێبینی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و گەشەی ئابوری و سەقامگیری لە هەرێم پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. هه‌روه‌ تیشكی خستە سەر پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا. جەختیشی لەسەر بوونی هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە بواره‌کانی له‌پێشینه‌ کردەوە و ئاماژەی بە ئاسانکاریەکانی حکومەتی هەرێم کرد کە پێشکەشی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکرێت.

لەندەن
٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣