نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سه‌رۆکی گروپی کۆمپانیای AAA Holding Group کرد

Alternate Text هەواڵ : 9/7/2023

شانشینی یەکگرتوو، لەندەن، www.uk.gov.krd. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، کاروان جمال تاهیر، پێشوازی لە ئەحمەد سلمان  بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی AAA Holding Group و بەڕێوەبەری پەرەپێدانی بازرگانی ڕیچارد کۆتۆن کرد.

سه‌رۆکی کۆمپانیای ناوبراو پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر  AAA Holding Group  باسکرد و ڕایگه‌یاند که‌ کۆمپانیاکه‌یان لە پێشەنگی داهێنانی کشتوکاڵیدایە و یەکێکە لە وەبەرهێنەرانی بەریتانی که‌ لە عێراق لە بواری گەشەسەندنی پیشەسازی کشتوکاڵیدا کار ده‌که‌ن و خواستی خۆیان نیشاندا که‌ کاره‌کانیان فراوان بکه‌ن بۆ هه‌رێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، نوێنەری حکومەت دووپاتی کردەوە کە یەکێك لە ئەوەلیاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەپێدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی وە بۆ ئەم مەبەستە پشتگیری خۆی و نوێنەرایەتی حکومەتی پیشاندا بۆ هاوکاری و کارئاسانی که‌ له‌ خزمەتی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بێت.

لە درێژەی دیدارەکەدا، هەردوو لا باسیان لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ئاسانکاری لە پڕۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.