نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێکخراوی کانگای پەروەردەیی دەکات.
هەواڵ : 6/2/2023
شانشینی یەکگرتوو،
لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازیکرد لە دەستەی
بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی کانگای پەروەردەیی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی ئەو
قوتابخانانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکە سەرپەرشتی دەکرێن.
شاندەکە سەرەتا سوپاسی
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و پشتگیرییەی کە
لە ڕێکخراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردی دەکەن، بە تایبەتیش لە بواری پەروەردە و
کەلتوور و زمانی کوردی بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆژە و بەرنامەکانیان کە خزمەتێکی
گەورە بە زمانی دایك و پاراستنی کەلتووری میلەتەکەمان دەکات. شاندەکە هاوکات
کورتەیەکیان دەربارەی کار و بەرنامەی داهاتووی ڕێکخراوەکەیان خستەڕوو و ژمارەیەك بیرۆکه
و پێشنیاریان پێشکەشکرد و داوای هاریکاری و پاڵپشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیان
کرد بۆ سەرخستنی کارەکانیان.
کاروان جمال تاهیر
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە بهڵێنی ههماههنگی و
کاری پێکهوهیی پێدان، هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا بەشێك لە کارە
سەرەکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناساندن و پشتگیریکردنە لە هەموو
ئەو پڕۆژە و چالاکیانەی کە تایبەتن بە کەلتوور و زمانی کوردی و پەروەردەی منداڵانی
کورد، ووتیشی لەو سۆنگۆیەوە و بەهەستکردن بەو بەرپرسیاریەتەوە نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێم لە بەریتانیا بە بەردەوامی پێشوازی کردووە لە ڕێکخراو و کەسایەتیەکانی کۆمەڵگای
کوردی لە بەریتانیا و گوێی لە پێشنیار و بۆچوونەکانیان گرتووە، هاوکات
بەشداریکردووە لەو کار و چالاکیانە و سپۆنسۆری بهشێکی کردووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا
گفتوگۆیەکی کراوە و تێر و تەسەل دەربارەی ژمارەیەك پێشنیارکرا بەمەبەستی برەودان
بە خوێندنگا کوردیەکان و یهکخستنی مەنهەجی خوێندن ئەویش بە سوود وەرگرتن لە
مەنهەجە فەرمیەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کە هەموویان لە ماڵپەڕی وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەست دەکەون، هاوکات تیشك خرایە سەر کێشە و گرفتەکان کە
ڕووبەڕووی قوتابخانە کوردیەکان دەبنەوە لە هەموو ڕووەکانەوە. هەر لە دانیشتنەکەدا
شاندی ناوبراو پێشنیاری ئەوەیان کرد کە بۆڕدێك یان لیژنەیەکی پسپۆڕی پەروەردەیی
پێکبهێندرێت بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی خوێندن و قوتابخانە کوردیەکان لە
بەریتانیا. کاروان جمال تاهیر پێشنیاریکرد لە ماوەیەکی نزیکدا بەڕێوەبەر و
سەرپەرشتیارانی هەموو خوێندنگا کوردیەکان بانگهێشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم دهکهین
بهئامانجی ئاڵ و گۆڕکردنی بیر و ڕاکان لەسەر کۆی ئەو پرسانەی کە پەیوەندیان هەیە
بە خوێندنی کوردی لە ووڵاتی بەریتانیا.
نوسینگهی نوێهرایهتی
حکومهتی ههرێم
لهندهن
٢ ئایاری٢٠٢٣