بۆنه پێشوازییه‌ک له هۆڵی چه‌رچڵ له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا تایبه‌ت به یادی سه‌د ساڵەی پەیوەندیەکانی کوردستان و بەریتانیا بەڕێوەدەچێت
هەواڵ : 5/16/2023
له‌چوارچێوه‌ی
چالاکییه‌کی سێ ڕۆژه‌دا، گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری
لە هەرێمی کوردستان APPG Kurdistan پێکه‌وه له‌گه‌ڵ فاونده‌یشنی شێخ مه‌حمود و وێنەگر و دۆکیومەنتکار ڕیچارد ویڵدینگ دوو
سیمیناریان له زانکۆی کامبریج و کۆمه‌ڵه‌ی شاهانه بۆ کاروباری ئاسیا وه بۆنه
پێشوازییه‌ک له هۆڵی چه‌رچڵ له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ڕێکخست به
ئامادەبوونی کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا وه بەشداری
شاندێکی که‌سایه‌تی شاری سلێمانی و ژمارەیەك پەرلەمانتار و ڕەوەندی کوردستانی لە
ووڵاتی بەریتانیا وه نه‌وه‌کانی هه‌ریه‌ک له ( سیسیل ئێدمۆندس، مه‌یجه‌ر نوێل و
هامیلتۆن)، له یادی شۆڕشی شێخ مه‌حمود و په‌یوه‌ندی سه‌د ساڵه‌ی نێوان بەریتانیا
و کوردستان.
له
دوو سیمیناری جیادا هه‌ر یه‌ک له ڕیچارد وێڵدین و د. ئاکۆ شوانی له تێڕوانینی ئه‌کادیمی
ئینگلیز و کورده‌وه، تیشکیان خسته سه‌ر قۆناغی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی شێخ مه‌حمود و ڕاگه‌یاندنی
یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵاتی مه‌له‌کی و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه‌یان بۆ هۆکار و
ئاکامه‌کانی شۆڕشه‌که و ڕۆڵی به‌ریتانیا له ناوچه‌که و له شکستپێهێنانی هه‌وڵه‌کانی
مه‌لیک مه‌حمود به پشتبه‌ستن به دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌کانی ئه‌رشیفی به‌ریتانیا.
هاوکات گروپی دۆستایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
فاونده‌یشنی شێخ مه‌حمود بۆنە پێشوازییەکی تایبه‌تیان ڕێکخست له هۆڵی چه‌رچڵ له
باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ یادکردنەوەی ١٠٠ ساڵەی پەیوەندیەکانی نێوان
بەریتانیا و کوردستان.
لە
بۆنەکەدا شاندێکی شاری سلێمانی و پەرلەمانتاران نازم زەهاوی و ڕۆسی وینتەرتن و
بڕێندان لویس و فیۆنا بڕۆس و ژمارەیەکی بەرچاوی دۆستانی کورد و ڕەوەندی کوردستانی
بەشداریان کرد.
جاك
لۆپرێستی سەرۆکی گرووپیAPPG بەخێرهاتنی ئامادەبوانی
کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان
گرنگە بۆ هەردوولا، وە ووڵاتەکەی وەك هاوپەیمانێکی ڕاستەقینە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی
کوردستان دەکات. ووتیشی گرووپەکەیان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی
کوردستان و بەرگریکردن لە مافە
دەستورییەکانیان لە عیراقی فیدڕاڵ.
هه‌ر
له بۆنه پێشوازییه‌که‌دا کورته فلمێکی تایبه‌ت به شێخ مه‌حمود و ڕوداوه مێژووییه‌کانی
قۆناغه‌کانی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌که‌ی و ئاکامه‌که‌ی پێشکه‌ش کرا که له‌لایه‌ن نووسەر
و وێنەگر و دۆکیومەنتکار ڕیچارد ویڵدینگ ئاماده‌کرابوو.
گاری
کێنت سکرتێری گرووپی APPGیش لە ووتەیەکیدا ئاماژەی بە هەوڵ و کارەکانی
گرووپەکەیاندا بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی بەهێزی هەمیشەیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و
بەریتانیا هەبێت.
لە
کۆتاییشدا شێخ مه‌حمود کاکه حه‌مه عبدولکه‌ریم بە ناوی شاندەکەی کوردستان سوپاسی
ڕێکخستنی ئەو بۆنە پێشوازییە و ئەو بەخێر‌ینانە گەرمەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم
و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا کرد. هاوکات داوای‌کرد کەوا کار بۆ ئەوە بکرێت
کە بەریتانیا پشتگیری زیاتر لە هەرێمی کوردستان و مافە ڕەواکانی بکات و چی تر ڕێگە
نەدەن نەهامەتیەکانی ڕابردوو بەسەر کورددا دوباره ببێته‌وه.
لەندەن
١٦ی
ئایاری ٢٠٢٣