ۆڕکشۆپێك لەژێر ناونیشانی "پێگەی هەرێمی کوردستانی عیراق ٢٠ ساڵ لە دوای داگیرکردنی عیراق" له‌ ناوه‌ندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای زانکۆی کامبریج به‌ڕێوه‌چوو.

Alternate Text هەواڵ : 5/28/2023

شانشینی یەکگرتوو، کامبریج، www.uk.gov.krd. ناوه‌ندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای سەر بە زانکۆی کامبریج بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوه‌ندی (AUDRE) و به‌هاوبه‌شی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا، ۆڕکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی "پێگەی هەرێمی کوردستانی عیراق ٢٠ ساڵ لە دوای داگیرکردنی عیراق" سازکرا، بە بەشداری تیمی نوێنەرایەتی حکومەت و ژمارەیەك لە ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆکاکنی بەریتانیا.

لە ۆرکشۆپه‌که‌دا، ژمارەیەك تویژینەوە و بابەت لە لایەن ئەکادیمیە بەشداربووەکان پێشکەش کران و تێیدا تاوتوێی دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان دوای ٢٠ ساڵ لە ڕزگارکردنی ئەو ووڵاتە کران. هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کان، ده‌ستکه‌وته‌کان و ئاسته‌نگییه‌کان کران، هاوکات تیشک خرایه‌ سه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌ ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.

له‌ به‌شێکی ۆرکشۆپه‌که‌دا هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر ئالنگارییە بەردەوامەکانی بەردەم گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان، کێشە ناوەخۆیی و دەرەکیەکان و پرسە هەڵپەسێنراوەکان لەگەڵ بەغدا کرا، هاوکات چۆنیەتی پاراستن و بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیەکان باسکران.

له‌کۆتایدایشدا ژمارەیەك ڕاسپاردە گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کران و لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا له‌ دووتوێی ڕاپۆرتێکی گشتگیردا وە لە بۆنەیەکی تایبه‌تدا  بڵاوده‌کرێته‌وه‌ و ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی خاوه‌ن بڕیار و ناوه‌نده‌ فه‌رمییه‌ جیاجیاکان.

کامبریج
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣