بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەیتانیا بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفال

Alternate Text هەواڵ : 3/16/2023

لە یادەوەری ٣٠ ساڵەی ئەنفال، لۆرد تاریق احمد وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی بە ناوی حکومەتی بەریتانیا بڵاو کردەوە کە ئەوەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 

ئەمڕۆ یادی ٣٥ ساڵەی هەڵمەتی ئەنفال و ئەوانەی کە بوونە قوربانی ئەو تراجیدیایە دەکەینەوە. لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٦ و ١٩٨٩، ڕژێمی سەدام حوسەین هەڵمەتێکی دڕندانەی لە دژی کورد و پێکهاتەکانی تری هەرێمی کوردستانی عیراق ئەنجامدا. لە نێو ئەو هەڵمەتەشدا فەرمانی سەدام حوسەین جێبەجێکرا بەبەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی هاووڵاتیانی خۆی کە ناسراوە بە کیمیابارانی هەڵەبجە.

 

لە دەرئەنجامی هەڵمەتی ئەنفالدا،  ٤٠٠٠ گوندی کوردستان تێکدران و لە نێوان ٥٠،٠٠٠ - ١٠٠،٠٠٠ پیاو و ژن و منداڵ کوژران و بریندارکران، وە بە زۆرەملێ لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان گواسترانەوە.

 

ئێمە نابێت بە هیچ جۆرێك ئەو سروشتە نامرۆییانەی تاوانە وەحشیەکانی سەدام حوسەین لەبیر بکەین.

دڵ و بیرمان لەگەڵ خانەوادە و کەس و کاری ئەوانەیە کە بوونە قوربانی، وە ڕزگاربوانیش کە تا ئێستا ژیان لەگەڵ دەرئەنجامە کاریگەرەکانی ئەو تاوانانە بەسەر دەبەن.
 شانشینی یەکگرتوو پابەندە بە پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری و گەشەپێدانی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عیراق. 

 

وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا

١٦ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣