نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێکخراوی تالاسیمیا لە بەریتانیا کرد
هەواڵ : 4/30/2023
کاروان
جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، پێشوازی لە خاتوو ڕۆماین
مەهراج بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تالاسیمیا لە بەریتانیا و دکتۆر بەناز ستار شێرکۆ،
ڕێکخەری زانستی لە ڕێکخراوەکە کرد، به ئاماده‌بوونی د.فریاد حه‌وێزی و به‌ختیار
مام شێخ، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی هه‌ڵگرانی تالاسیمیا له هه‌رێمی
کوردستان و گرفت و هه‌نگاوه‌کانی پێویست بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی تالاسیمیا.
سه‌ره‌تا
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم سوپاسی ڕێکخراوی تالاسیمیا و د.فریاد حه‌وێزی کرد بۆ
هاوسۆزیان و پیشاندانی ئاماده‌ییان بۆ هاوکاری هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به
تالاسیمیا و چۆنێتی ئیداره‌دانی.
له دیداره‌که‌دا،
دکتۆر فریاد حەوێزی تیشکی خستە سەر گرفت و کەمووکوڕیەکان تایبەت بە چۆنیەتی
هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ پرسی نەخۆشی تەلاسیمیا لە هەرێمی کوردستان و ڕایگه‌یاند که
پێویسته ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان زیاتربکرێت سه‌باره‌ت به نەخۆشیەکە و سەنتەر
و کۆمەڵگای تەلاسیمیا لە هەرێمی کوردستان زیادبکرێن و به‌به‌رده‌وامی پشکنین هه‌بن
بۆ به‌رگرتن له دروستبوونی هه‌ڵگرانی نوێ. هاوکات تیشکی خسته سه‌ر گرینگی بوونی دکتۆر
و پەرستاری شارەزا لە بوارەکەدا. دکتۆر حەوێزی ئامادەباشی پیشاندا بۆ هەر جۆرە هەریکاریەك لە بەره‌وپێشبردنی ئەم
پرسە.
لەلایەن
خۆشیوە، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ڕێکخراوی تالاسیمیا لە بەریتانیا پوختەیەکی لەسەر
کار و چالاکیەکانی خۆیان و ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی نەخۆشانی تالاسیما لە
بەریتانیا دەکەن خستە ڕوو. هاوکات ئاماژەیان بە سەردانی ڕێکخەری زانستی دامەزراوەکەدا
بۆ هەرێمی کوردستان و بەسەرکردنەوەی ژمارەیەك لە ناوه‌نده‌کانی تالاسیما لە هەرێمی
کوردستان کرد. شاندی ڕێکخراوه‌که ئامادەباشی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاریکاری و هەماهەنگیەك
لەگەڵ ناوه‌نده‌کانی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتیش دابینکردنی
خولی ڕاهێنان بۆ دکتۆر و پەرستاران و دابینکردنی پێداویستیەکانی تر بەمەبەستی برەودان
بە خزمەتگوزارییەکانی ئەو ناوه‌ندانه بۆ نەخۆشانی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان.
لە
کۆتاییدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هەردوولای کرد بۆ ئامادەباشیان
بۆ هاریکاریکردنی هەڵگرانی نەخۆشی تەلاسیمیا و سەنتەرەکانی تالاسیما لە هەرێمی
کوردستان. وه پێشکه‌شکردنی ژماره‌یه‌ک پێشنیار بۆ دروستکردنی پردێکی په‌یوه‌ندی
نێوان ڕێکخراوی تالاسیمیای به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان به ئامانجی ئاڵوگۆڕی
زانیاری و ئه‌زموونه نوێکان تایبه‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی دروستبوونی هه‌ڵگرانی
تالاسیمیا.
نوێنه‌رایه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێم
له‌نده‌ن
٢٧ نیسانی
٢٠٢٣