ئاهەنگی نەورۆز لە پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت
هەواڵ : 3/21/2023
لەندەن، www.uk.gov.krd. بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی
نەورۆز کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی
پەرلەمان و لۆردەکانی بەریتانیا و کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا و دۆستانی
کوردستان و ژماره‌یه‌کی زۆری کوردستانیانی هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستان بەشداری لە ئاهەنگە پێشوازییەك کرد کە
لەلایەن سێر لیندزەی هۆیڵ سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا میوانداری کرا لە شوێنی
حەوانەوەی خۆی.
سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا لە ووتەیەکیدا ستایشی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کرد بۆ
ڕۆڵی کاریگەریان لە ژیانی ڕۆژانەی بەریتانیا و جەختیشی لەسەر بەردەوامی
ووڵاتەکەیان کردەوە لە پێشکەشكردنی هاریکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی
تورکیا و سوریا.
دواتر خاتوو ئەلیسیا کێڕنس سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی
بەریتانیا ووتەیەکی پێشکەشکرد و جەختی
لەسەر گرینگی پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیا و هاوپەیمانە کوردەکانی کردەوە،
ووتیشی "ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن لە کورد هەروەك چۆن ئەوانیش
پاڵپشتی لە بەریتانیا دەکەن لە کاتی پێویستدا."
هەر لە بۆنەکەدا کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
بەریتانیا سوپاسی هەموو ئامادەبوانی کرد و تیشکی خستە سەر گرینگی ئەو بۆنە نه‌ته‌وه‌ییه
بۆ گه‌لی کورد و چۆن هەمووان بە یەکەوە کۆدەکاتەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان بەو کەلتوورە
نەتەوەیی و ڕۆشەنبیریە بۆ ئەوەی بەیەکەوە گەشە بە بەهاکانی ئاشتی، بەیەکەوەژیان و
ڕێز لەیەکتر گرتن بدەین.
نوێنەری حکومەتی هەرێم هەروەها ووتی: "بۆ ئێمە، نەورۆز ڕۆژی
ڕزگاربوونە لە ستەم و دیکتاتۆریەت، هاوکات ڕۆژی یادکردنەوەی قوربانیان و ئەو هەموو
قارەمانانەیە کە گیانی خۆیان کردە قوربانی مرۆڤایەتی."
هه‌روەها ئیبراهیم دۆگه‌س سه‌رۆکی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی کوردی ووته‌یه‌کی
پێشکه‌ش کرد و وێڕای پیرۆزبایی تیشکی خسته سه‌ر گرینگی کوردستانیان له ووڵاتی به‌ریتانیا
و به‌شدارییان له گشت جومگه‌کانی ژیان و هه‌ر ئه‌وه‌شه که بۆته هانده‌ر که
یادی نه‌ته‌وه‌ی کورد له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و پیرۆزبایی جه‌ژنی
نه‌ورۆزی له ئاماده‌بوان کرد و تیشکی خسته سه‌ر خواستی گه‌لی کورد که ده‌یه‌وێت
به ئاشتی و بۆ مرۆڤایه‌تی بژی، هاوکات بۆشاک و کڵاشی کوردی پێشکه‌شی سه‌رۆکی په‌رله‌مان
و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار کرد.
هه‌ر له بۆنه‌که‌دا، عوسمان بایده‌میر ووتاری پیرۆزبایی پێشکه‌ش کرد و
ڕایگه‌یاند که نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌کی ئاشتی و پێکه‌وه ژیانی ناوچه‌که‌یه.
شایانی باسە بۆنەکە بە هەماهەنگی لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بەریتانیا و ناوه‌ندی Kurdish Progress ڕێکخرابوو.
لەندەن
٢١/٣/٢٠٢٣