لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ساتێك وەستان بۆ قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

Alternate Text هەواڵ : 3/16/2023

له‌ یاده‌وه‌ری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید کە بەر لە ٣٥ ساڵ ئەو شارە کەوتە ژێر هێرشی کیمیابارانیەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، ساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە له‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەریتانیا بەڕێوەچوو.

شایانی باسە ساڵانە لەم ڕۆژەدا لە هەڵەبجە و تەواوی شارەكانی هەرێمی كوردستان و تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش یادی قوربانیانی ئەم تاوانە نامرۆییە بەرز ڕادەگیرێت.
نووسینگەی نوێنەرایەتی-لەندەن

١٦ی ئازاری ٢٠٢٣