وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و باشوری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە حکومەتی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
هەواڵ : 3/3/2023
لۆرد ئه‌حمه‌د وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ناوچه‌که
و کۆماری عێراقی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و سه‌رۆک وه‌زیران
و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆکی ئاسایشی نیشتمانی کۆبۆوه، هاوکات سه‌ردانێکی دوو
ڕۆژه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدا.
لۆرد تاریق احمد له سەردانه‌که‌یدا بۆ هەرێمی کوردستانی له دوو دیداری
جیادا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه. لەو دیدارانەدا تیشك خرایە سەر پەیوەندیە
مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا وچۆنیەتی بەهێزترکردنیان ، هاوکات
باس لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە
ئەو کێشانە له‌سه‌ر ڕۆشنایی دەستوری عیراقی فیدڕاڵ چارەسەر بکرێن و هه‌ردوولا
گرینگی نزیکبونه‌وه‌کان و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان حکومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی
کوردستانیان تایبه‌ت به هەردوو یاسای بودجە و نەوت و غاز بە کلیلی دەستپێکی
چارەسەری هەموو کێشەکان و بونیاتنانی متمانی نێوان هەردوولا دانا. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه
وەزیری ده‌وڵه‌تی بەریتانیا پابەندی ووڵاتەکەی بۆ هاوکاری و ڕۆڵ بینین بۆ
یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشە و پرسانە دووپات کردەوە.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سەردانی
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد. لە دیدارەکەدا پەیوەندییە
مێژوویی و گرینگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەرز نرخێندران و جەخت
لەسەر گرینگی یەکدەنگی و یەکڕیزی پارت و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان
کرایەوە. لۆرد تاریق احمد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا بەریتانیا پشتگیری لە
یەکگرتوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەکات و هاریکار دەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
هاوکات وەزیر دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و
باشوری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە حکومەتی بەریتانیا چاوی کەوت بە بافڵ
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان. لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرە پێدان بە پەیوەندیە مێژووییەکانی
نێوان هه‌ردولا کرایه‌وه، هاوکات دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و
تەئکید لەسەر سه‌قامگیری و ئارامی و یەکدەنگی ناو ماڵی کورد و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا تیشك خرایە سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و جەخت لەسەر
ئەوە کرایەوە کە پێویستە ئەو کێشانە بە پێی دەستوری هەمیشەیی فیدڕاڵی چارەسەر
بکرێن.
هەر لە سەردانەکەیدا، وەزیری ناوبراوی بەریتانیا لەلایەن سەفین دزەیی
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دوولایەنەکان و چۆنیەتی فراوانکردنی
هەماهەنگیەکانی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکانەوە کرا.
لۆرد تاریق احمد هاوکات سەردانی وەزارەتی ناوەخۆی کرد و لە لایەن ڕێبەر
احمد وەزیری ناوەخۆی هەرێمەوە پێشوازی لێ‌کرا. لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی
زیاتر کرایەوە بۆ بنبڕکردنی تاوانی ڕێکخراو و گرینگی زەمینەسازیکردن بۆ گەڕانەوەی
ئاوارە ناوەخۆییەکان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بۆ شوێنەکانی خۆیان و جێبەجێکردنی
ڕێکەوتننامەی شەنگال.
وەزیری ناوبراوی بەریتانیا سه‌ردانی فەرمانگەی زانیاری و تەکنەلۆژیای حکومەتی
هەرێمی کرد و له‌نزیکه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونه‌کانی
بواری بەئەلیکترۆنکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی به‌سه‌رکرده‌وه. لۆرد تاریق
احمد سەرسامی خۆی بە پێشکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و بواره دەربڕی و ووتی
شانازی بەوە دەکات کەوا بەریتانیا هه‌ماهه‌نگ بووه له‌و بوارە لە ڕێگای
پێشكەشکردنی هاوکاری تەکنیکی بۆ هەرێمی کوردستان.
دواتر وەزیری ده‌وڵه‌تی بەریتانیا سەردانی پەرستگای لالشی کرد و لەگەڵ میری
ئێزیدیان کۆبۆوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی دۆخی شەنگال و ئەو
ئاڵنگاریانەی کە ڕووبەڕووی ئێزیدیەکان بۆتەوە. هەروەها جەخت لەسەر جێبەجێکردنی
یاسای ڕزگاربوانی ئێزیدیەکان کرایەوە، هاوکات له‌گه‌ڵ کریستیانه‌کان و ژماره‌یه‌ک
له گه‌نجانی کورد کۆبۆوه.

لۆرد تاریق احمد هاوکات سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لەگەڵ علی تەتەر
پارێزگاری ئەو شارە گفتوگۆکرا دەربارەی گرینگی پاڵپشتیکردن لە گەڕانەوەی پەنابەر و
ئاوارە ناوەخۆییەکان کە چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان له‌ئامێزی گرتوون.
کوردستان
٢-٣ ی ئازاری ٢٠٢٣