شاندێکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیه‌کانی پەرلەمانی کوردستان سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌کات
هەواڵ : 2/24/2023
لەندەن، www.uk.gov.krd، شاندێکی لیژنەی ناوەخۆ
و ئاسایش و ئەنجومەنە ناوەخۆییەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە
شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنە و جێگر و بڕیاردەر و ژمارەیەك لە ئەندامانی
لیژنەکە سه‌ردانی ببه‌ریتانیا ده‌که‌ن و له لایه‌ن کاروان جمال تاهیر
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی نوێنه‌رایه‌تی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی
پرۆگرامێکدا ژماره‌یه‌ک دیداریان بۆ شاندی لیژنەی ناوبراو ئاماده کردبوو. لە له‌یه‌که‌م
ڕۆژی سه‌ردانه‌که‌دا شاندی په‌رله‌مانی کوردستان میوانداری کران بۆ جێگه‌ی تایبه‌ت
به میوانان له هۆڵی سه‌ره‌کی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ ئاشنابوون به کاری
ڕۆژانه‌ی په‌رله‌مان و چۆنێتی گفتووگۆ و ئاراسته‌کردنی پرسیار له وه‌زیره‌کان و
کاری لیژنه‌کان. دواتر له دیدارێکی جیادا شاندی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پەرلەمانتاران بامبۆس چارالامبۆس وەزیری
کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە حکومەتی سێبەر، لۆید ڕەسڵ
ئەندامی گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە هەرێمی
کوردستان ، ڤیڕێندرا شارما و باڕۆنێس کریستین بڵۆوەر ئەندامی ئەنجومەنی لۆردەکانی
بەریتانیا به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا. له دیداره‌که‌دا لیژنەی ناوخۆ
و ئاسایش و ئەنجومەنە ناوەخۆییەکانی پەرلەمانی کوردستان به وردی تیشکیان خسته سه‌ر
دۆخی هه‌رێمی کوردستان و ئاسته‌نگییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی
نێوان هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و کێشه به‌رده‌وامه‌کانی که تاکو ئێسته چاره‌سه‌ر
نه‌کراون، له‌و ڕووه‌وه شاندی په‌رله‌مان ڕونیان کرده‌وه که نه‌دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ر بۆ ناکۆکییه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی دروستکردنی بۆشایی ئه‌منی و ناسه‌قامگیرین
له ناوچه کوردستانییه‌كانی ناوچه‌ی ماده‌ی ١٤٠، هاوکات تیشکیان خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی
پرۆسه‌ی چاکسازی هێزی پێشمه‌رگه و یه‌کگرتنه‌وه‌یان و داوای هاوکاری زیاتری به‌ریتانیایان کرد.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر
به‌زاندی سنوره‌کان له‌لایه‌ن هێزه هه‌رێمییه‌كان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سه‌قامگیری
و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که.
له‌ڕۆژانی تری سه‌ردانه‌که‌ی شاندی په‌رله‌مانی
کوردستان سه‌ردانی شاره‌وانی ناوچه‌ی لامبێسیان کرد و له‌لایه‌ن جێگری شاره‌دار سه‌رباز
جاف که به‌ڕه‌چه‌ڵک کوردی باشوره پێشوازی گه‌رمیان لێکراو له دیدارێکدا په‌رله‌مانتاران
پیرۆزبایی گه‌رمیان له سه‌رباز جاف کرد که وه‌ک کوردێک توانیویه‌تی له دامه‌زراوه‌کانی
به‌ریتانیا و به هه‌ڵبژاردن له پێگه‌یه‌کی وادا وه‌ک جێگری شارەداری شارەوانیی لامبێس ده‌ستبه‌کاربێت،
هاوکات کورتەیەکیان سەبارەت بە شێواز و کاری ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە ئەزموونی هەرێمی
کوردستان پێشکەش کرد و ، له به‌رامبه‌ردا جێگری شاره‌داری
لامبێرس وێڕای خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی ناوبراو باسی کار‌و به‌رپرسیارێتی و
ده‌سه‌ڵاته‌کانی شاره‌وانییه‌کانی کرد، هاوکات په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌ته خۆجێیه‌کان
و حکومه‌تی ناوه‌ندی و په‌یوه‌ندی نێوانیان و چۆنێتی چاودێریکردنی کاره‌کان.
هه‌ر له‌چواچێوه‌ی سه‌ڕدانه‌كه‌دا و له
دیدارێکی تردا شاندی په‌رله‌مانتارانی کوردستان سه‌ردانی شاره‌وانی وێستمنسته‌ریان
کرد و له‌لایه‌ن لۆردی شاره‌دار حەمزە تائوزاڵ پێشوازی گه‌رمیان لێ‌کرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی په‌رله‌مانی كوردستان باسیان له ئه‌زمونی هه‌رێمی
كوردستان به گشتی و سیسته‌می كاری پارێزگار و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگاكان بە تایبەتی پێشكەشکرد.
له به‌رامبه‌ردا پارێزگاری شاری وێستمینیسته‌ر وێرای خۆشحاڵی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی
شاندی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له چۆنیه‌تی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی هه‌ر شارێك
كرد و به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌زمونی ناوچەی وێستمینیسته‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌كانی
وه‌ك سنووری شاره‌كه و ژماره‌ی دانیشتووانی و سیسته‌می به‌رێوه‌بردن و چۆنیه‌تی
كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ئه‌م شاره و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نیشتیمانی و په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا و سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌م
شاره. هه‌ردوولا
خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری بۆ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه و جەختیان لەسەر گرینگی‌دان کردەوە بۆ
پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لە داهاتوودا.
لەندەن
٢٠ بۆ ٢٣ شوباتی ٢٠٢٣