نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە یادی نیشتیمانی ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو دەکات

Alternate Text هەواڵ : 11/29/2022

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە بۆنەیەکی باڵیۆزخانەی ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو کە لە مۆزەخانەی مێژووی سروشت لە لەندەن سازکرابوو بەشداریکرد بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥١ ساڵ لەسەر دامەزراندنی ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی مەنسوڕ عبداللە خلفان جمعە ئەبولهۆڵ باڵیۆزی ئیماڕات لە بەریتانیا کرد بۆ پێشوازی گه‌رمیان و هاوکات پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەتی لە ڕێگه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه‌ گه‌یانده‌ حکومەت و گه‌لی وه‌ تیمی باڵێۆزخانه‌ به‌ بۆنه‌ی یادی په‌نجاو یه‌ک ساڵه‌ی ڕۆژی نیشتمانی ئیماڕات عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو،  وه‌ هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

هاوکات باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیە پێشکەوتووەکانی نێوان هەرێمی کوردستان  و ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو کرا و جەخت لەسەر بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندیانە کرایەوە.

لەندەن
٢٨/١١/٢٠٢٢