دوو کارمەندی نوێنەرایەتی بەشداری لە ماراسۆنی لەندەن دەکەن
هەواڵ : 10/14/2022
دوا بە دوای
سەردانی شاندێكی ڕێکخراوی تالاسیمیای بەریتانیا بۆ نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێم و دیداریان لەگەڵ کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم، وە لە
دەستپێشخەرییەکی نوێنەرایەتی و بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەك و هاریکاری دارایی بۆ
ڕێکخراوە خێرخوازیەکە، هەردوو کارمەندی نوێنەراتی (هاوڕێ واحید و شەنگ عزیز)
هاوشانی زیاتر لە ٤٧ هەزار کەس بەشداریان کرد لە ماراسۆنی (ڕاکردنی) لەندەن کە
کۆمەکە داراییەکانی بۆ ڕێکخراوە خێرخوازەکانی بەریتانیا دەچێت.
ئەو ڕاکردنە
جەماوەرییە بریتی بوو لە ٢٦.٢ مایڵ کە دەکاتە زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر و لە دەوروبەری
شاری لەندەن دەستی پێکرد و لە سەنتەری شاردا کۆتایی پێهات. خۆشبەختانە هەردوو
کارمەندی نوێنەرایەتی توانیان سەرکەوتوانە ڕاکردنەکە ئەنجامبدەن و کۆمەکێکی باشی
دارایی کە لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە بەخشرابوو بۆ ڕێکخراوەکە کۆبکەنەوە و نوێنهری
حکومهتی ههرێم له بهریتانیا سوپاس و دهستخۆشی لێکردن و ڕایگهیاند هیچ ههستێک
لهوه ئاسودهتر نییه که بزانیت ماندوبونهکهت بۆ کاری خێرخازییه.
شایانی باسە
ڕێکخراوی تالاسیمیای بەریتانیا پەیوەندیەکی باشیان هەیە لەگەڵ سەنتەرەکانی
تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان و پێشتریش سەردانی هەرێمیان کردووە و هاریکاریان
پێشکەشکردوون.