بەیاننامەی هاوخەمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی کۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا

Alternate Text هەواڵ : 9/14/2022

لەو کاتە غەمگینەدا، هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا و ووڵاتانی کۆمۆنوێڵس و تەواوی جیهاندا دەوەستێت بۆ ئەوەی بەیەکەوە دڵتەنگی خۆمان بۆ کۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دووەم دووپات بکەینەوە.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا هاوخەمی خۆی پێشکەش بە گەلانی شانشینی یەکگرتوو، حکومەتی بەریتانیا و خانەوەدەی شاهانە دەکات بۆ کۆچی دوایی شاژن ئەلیزابێسی دووەم.

شاژن سەرکردەیەکی خاوەن کاریگەری و پێگەی بەرز بوو کە بە درێژایی ٧٠ ساڵی حوکمڕانیدا توانی ئەوە نیشانی هەموو جیهان بدات کە پێویستە سەکردایەتیکردن و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتەوە چۆن بێت. شاژن ئەلیزابێسی دووەم هەردەم لە یاددا دەمێنێت.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا هاوخەمی و ڕێزی خۆی پێشکەش بە خاوه‌نشکۆ شا چارڵسی سێیه‌م و تەواوی خانەوادەی شاهانەی شانشێنی یەکگرتوو دەکات.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا