نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداری کرد لە کۆڕبەندی جیهانی وەبەرهێنانی کاریگەری به‌رده‌وامی ئیسلامی (GIIIF)
هەواڵ : 9/8/2022
کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی
کوردستان بەشداری کرد لە
کۆڕبەندی جیهانی وەبەرهێنانی کاریگەری ئیسلامی لە لەندەن.
کۆنفرانسەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە دیپلۆماتکاران،
ڕێکخەران و ئابوری‌ناسان و دامەزراوە داراییەکانی گەشەپێدان و داڕێژەرانی سیاسەتی
بە یەکەوە کۆکردبۆوە.
نوێنەری حکومەت بەشداری لە پانێڵێکدا کرد تایبەت بوو بە وه‌به‌رهێنانی
به‌رده‌وام و سه‌قامگیر و هه‌مه‌جۆرکردنی داهاتی ئابوری کە تیایدا ڕۆشنایی خستە
سەر پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی نەوتی هەرێمی
کوردستان و تێڕوانین و ستراتیجی حکومه‌تی هه‌رێم له دیاریکردنی ئه‌وله‌ویاته‌کانی
هه‌مه‌جۆرکردنی ئابووری. هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و چاكسازییە گشتگیرەی کە
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌قامگیری ئابووری
به‌رده‌وام و دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی هانده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان، هاوکات تیشک خرایه
سه‌ر کاریگه‌ری که‌رتی و گشتی و په‌ره‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت به‌شدارییان له به‌ده‌ستهێنانی
وه‌به‌رهێنانی گه‌ریگه‌ری به‌رده‌وام.