نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا سەردانی لیژنه‌ی پێشمه‌رگەی کرد

Alternate Text هەواڵ : 8/16/2022

کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سەردانی لیژنه‌ی پێشمه‌رگەی کرد لە پەرلەمانی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتۆگو کرا له‌سه‌ر پرسی هاوکارییه‌کانی به‌ریتانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لیژنەی پێشمەرگە ئاماژەیان بە گرینگی بەردەوامیی ھاوکارییەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە کرد، وە بەتایبەتیش ووڵاتی بەریتانیا کە لەماوەی شەڕی داعش تاکو ئێستاش ھاوکاریی زۆری پێشکەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

لە لایەن خۆیەوە کاروان جەمال تاهیر پەخته‌یه‌کی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان له‌ بواری به‌رگری و هه‌ماهه‌نگییه‌ سه‌ربازییه‌کان پێشکه‌ش به‌ لیژنه‌که‌ کرد و ڕایگەیاند کە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەریتانیا ھەماھەنگ و ھاوکاردەبن لە ھەوڵەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا  بۆ په‌یداکردنی پشتیوانی زیاتری ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھەموو ڕوویەکەوە.  وە هەروەها جەختی لەسەر گرینگی ھەماھەنگی و ھاریکاری لە نێوان لیژنە پەیوەندیدارەکانی ھەردولا کرده‌وه‌.