نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی هەرێم دەکات
هەواڵ : 7/7/2022
کاروان
جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا به‌گه‌رمی پێشوازی لە به‌رێزان پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و
ئانۆ جوهر عبدالمسیح وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد که له په‌راوێزی به‌شداریان
له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی ئاین و بیروڕا سه‌ردانی نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی
هه‌رێمان کرد.
لە دیداره‌که‌دا
شاندی میوان سوپاسی کار و چالاکی و هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتیان کرد
بەمەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و
بەریتانیا.
له
به‌رامبه‌ردا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سوپاسی شاندی میوانی
کرد بۆ سه‌ردانیکردنی نوێنه‌رایه‌تی و ئاماژەی
بە گرینگی بەشداریکردنی حکومەتی هەرێم کرد لە کۆنفرانس و کۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن
به به‌ها هاوبه‌شه‌کان و له‌وانه‌ش ئازادی ئایین و بیر و باوەڕەکان، که له‌رێگه‌یه‌وه
ده‌توانرێت بەشداربوانی کۆنفرانسه‌کان به ڕۆڵ و ستراتیجیه‌تی حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئاشنابکرێن و هاوکات خستنه ڕووی ئاسته‌نگییه‌کان و مه‌ترسییه‌کانی ڕووبه‌ڕووی
هه‌رێم ده‌بنه‌وه و په‌یداکردنی زیاتری پشتگیرییە نێودەوڵەتیەکان.
نووسینگەی
نوێنەرایەتی حکومەت لە لەندەن
٦/٧/٢٠٢٢