لۆرد تاریق احمد پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی هەرێم دەکات.
هەواڵ : 7/7/2022
لۆرد
تاریق احمد وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و مافی مرۆڤ له‌وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌ریتانیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆك وەزیران بۆ نه‌هێشتنی
توندوتیژی سێکسی، لە چوارچێوه‌ی کۆنفڕانسی وەزاری نێوده‌وڵه‌تی تایبەت بە ئازادی
ئایین و بیر و باوەڕ لە لەنده‌ن پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد
کە پێکهاتبوو لە دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئانۆ جوهر
عبدلمسیح وەزیری گواستنەوە و گەیاندن وه کاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری عکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا.
له‌دیداره‌که‌دا شاندی هەرێم وێڕای گه‌یاندنی
سوپاسگوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هاوکاری و پشتیوانی به‌رده‌وامی حکومەتی
بەریتانیا له هەرێمی کوردستان، هاوکات
پیرۆزبایی به‌ستنی کۆنفرانسه‌که‌یان کرد و ڕایانگه‌یاند که شاندی هه‌رێمی
کوردستان به‌خۆشحاڵییه‌وه له سه‌ر ئاستێکی باڵا به‌شداره و ڕێزگرتن لە
پێکەوەژیانی ئایین و بیروڕا جیاوازەکان و برەودان به بنه‌ماکانی به‌های پێکه‌وه‌ژیانی
ئاینه‌كان و که‌مایه‌تییه‌كان له ستراتیژ و پێشه‌نگییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که هەرێمی
کوردستان بووەتە ئارامترین شوێن لە عیراق بۆ ئایینە جیاوازەکان و ئەوانەی کە به‌مه‌ترسی
تیرۆر و هەڕەشە ناوچەکانی خۆیان بەجێ دێڵن، ڕویان لە هه‌رێمی کوردستان کردووه.
هاوکات
شاندی هه‌رێم پرسی ئێزه‌دیه‌کانی باسکرد و ڕایانگه‌یاند که حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر
جینۆسایدی ئێزه‌دییه‌كان و که‌مایه‌تییه‌كانی تر تێده‌په‌ڕێت و تاکو ئێستا
تاوانباران ڕاپێچی دادگا نه‌كراون.
لەلای
خۆیەوە لۆرد تاریق احمد ستایشی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و گەلی کوردستانی کرد لە پێشوازیکردن لە ئاوارە و
پەنابەرەکان له که‌مایه‌تی و ئاینی جیا، بە تایبەتیش ئەوانەی کە دووچاری ئەشکەنجە
دەبنەوە لە ناوچەکانی خۆیان بەهۆی باوەڕە ئایینیەکانیان.
هاوکات
ستایشی ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گرینگیدانی بە ئازادی ئایین و بیر و
باوەڕ و هەموو ئەو هاریکارییەی کە پێشكەشی ئاوارە و پەنابەرەکان دەکات به‌تایبه‌تیش
له‌سه‌ر پرسی ئێزه‌دییه‌کان لۆرد ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند که پشتیوانی ته‌واوی یاسای ڕزگاربوانی
ئێزه‌دیه‌کانن.
لۆرد
ئه‌حمه‌د دووجار سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه و له‌نزیکه‌وه دۆخەکەی
بینیوە و ستایش و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هه‌رێم ده‌ربڕیوه.
لەندەن
٦ ی
ته‌مووزی ٢٠٢٢
